داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ 10 ڕێگای سروشتی ڕوخسارت له‌ زیپكه‌ پاك بكه‌وه‌



خه‌ڵكانێكی زۆرو به‌تایبه‌تیش گه‌نجان به‌ده‌ست زیپكه‌ی ڕوخساره‌وه‌ ده‌ناڵێنن ،  جا بۆ ڕزگار بوون له‌ زیپكه‌و نه‌هێشتنی زیپكه‌ چه‌ندین ده‌رمان ومادده‌ی كیمیاوی به‌رهه‌م هێنراوه‌ له‌ لایه‌ن شه‌ریكه‌و كۆمپانیا جۆراو جۆره‌كانه‌وه‌ كه‌ ئه‌م كۆمپانیاو شه‌ریكانه‌  له‌وانه‌یه‌ بتوانن به‌ ماده‌ كیمیاویه‌كانیان  چاره‌سه‌رێكی سه‌ره‌تایی و كاتی بۆ زیپكه‌ دابنێن به‌ڵام گوێ ناده‌نه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ داخۆ ئه‌و ماده‌ و ده‌رمانانه‌ی ئه‌وان به‌رهه‌می ده‌هێنن و  خه‌ڵكی بۆ لابردنی زیپكه‌ ده‌یده‌ن له‌ ڕوخساریان چ كاریگه‌ریه‌كی خراپ له‌سه‌ر پێست و ڕوخسار به‌جێده‌هێڵێت و ته‌نها مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیان قازانج و كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌یه‌ ،  كه‌هه‌ندێ جار ئه‌سڵه‌ن ده‌رمانه‌كه‌یان زیپه‌كه‌كه‌ لانابات و ته‌نها كاریگه‌ریه‌ خراپه‌كه‌ی بۆ ڕوخسار به‌جێده‌هێڵێت  له‌به‌رئه‌وه‌  چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی سروشتی بۆ چاره‌سه‌ری زیپكه‌ ده‌خه‌ینه‌ ڕوو كه‌ كاریگه‌ری خراپیان نه‌بێت ، ئه‌و ڕێگایانه‌ش ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ن :









1. گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌سڵی زیپكه‌كه‌: 

كلیلی سه‌ره‌كی بۆ چاره‌سه‌ری زیپكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بزانرێت زیپكه‌كه‌ له‌ چیه‌وه‌ دروست بووه‌  جا ده‌كرێت زیپكه‌كه‌ به‌هۆی  گۆڕانكاری هۆرمۆنیه‌وه‌ دروست بوبێت یان به‌هۆی خواردنی ناته‌ندروسته‌وه‌ بوبێت  یان نه‌پاراستنی پاكوخاوێنی ده‌مووچاو . پێویستیشه‌ كه‌ به‌ په‌نجه‌ زه‌خت له‌ زیپكه‌كه‌ نه‌كرێت  چونكه‌ ئه‌م كاره‌ زیانی زیپكه‌كه‌ زیاتر ده‌كات و  ئاسه‌واری خراپ له‌سه‌ر ده‌مووچاو به‌جێده‌هێڵێت بۆنمونه‌ له‌وانه‌یه‌ شوێنی زیپكه‌كه‌ دواتر ببێت به‌چاڵ و به‌ ڕوخساره‌وه‌ بمێنێته‌وه‌ .



2. خواردنه‌وه‌ی ئاو:

ده‌كرێت ئاو چاره‌سه‌رێك بێت بۆ زیپكه‌ هه‌ر بۆیه‌  پێویسته‌ ڕۆژانه‌ لایه‌نی كه‌م 8 په‌رداخ ئاو بخورێته‌وه‌ چونكه‌ ئاو ڕوویه‌كی ڕێك و پێك به‌ ڕوخسار ده‌به‌خشێت و یارمه‌تی ڕوخسار ده‌دات بۆ ڕزگار بوون له‌ماده‌ زیانبه‌خشه‌كان و واده‌كات كه‌ ته‌نانه‌ت پیسبوونی ژینگه‌ش زۆر به‌كه‌می كاربكاته‌ سه‌ر ڕوخسار  به‌ڵام ئه‌گه‌ر بته‌وێت كاریگه‌ری ئاو له‌نه‌مانی زیپكه‌ زیاتر بێت  وا باشتره‌  چه‌ند دڵۆپێك ئاوی لیمۆ بكرێته‌ په‌رداخێك ئاوه‌وه‌ و به‌بێ شه‌كر بخورێته‌وه‌  یان قاژێكی لیمۆ بخرێته‌ سه‌ر زیپكه‌كه‌ شه‌وانه‌ و ئه‌م كاره‌ بۆ ماوه‌ی 3 شه‌و دووباره‌ بكرێته‌وه‌ .




3. سیسته‌مێكی خواردنی ته‌ندروست :

 ڕوخسار پێویستی به‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ خانه‌  مردووه‌كانی ڕزگاری بێت  بۆ ئه‌م كاره‌ش پێویستی به‌چه‌ند ڤیتامێنیك هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ كه‌ له‌ ژه‌مه‌كانی خواردندا  ئه‌و سه‌وزه‌و میوانه‌ بخورێت و به‌تایبه‌تیش سه‌وزه‌ ئیهمال نه‌كرێت .



4. شه‌ربه‌تی تازه‌ :

 ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ زیپكه‌ی ڕوخساریان هه‌یه‌ پێو یسته‌ كه‌ گرنگی زۆر بده‌ن به‌ خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی تازه‌ به‌تایبه‌ت شه‌ربه‌تی گێزه‌ر  چونكه‌ گێزه‌ر ماده‌ی (بیتاكاروتین)ی تێدایه‌  و ئه‌و ماده‌یه‌ش واده‌كات كه‌ به‌رده‌وام ده‌موچاو ڤیتامینی پێویستی ده‌ست بكه‌وێت  ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی كه‌ ده‌كرێت گرنگی به‌و میوانه‌ش بدرێت كه‌ هه‌ڵگری ڤیتامین  B6 ن 




5. سۆده‌ :

سۆده‌ له‌هه‌موو ماڵێكدا ده‌ست ده‌كه‌وێت و شتێكی به‌ربڵاوه‌  جا ئه‌گه‌ر سۆده‌ له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵ بكرێت  تا  وه‌كو هه‌ویرێكی لێ دێت و پاشان بدرێت له‌ ڕوخسار بۆ ماوه‌ی 10 ده‌قیقه‌  پێوه‌ی بمێنیته‌وه‌ و پاشان به‌ئاوێكی شله‌ تێن و  سابوون بشۆردرێت ئه‌وه‌ یارمه‌تیده‌رێكی كاریگه‌رو باش ده‌بێت بۆ نه‌هیشتنی چه‌وری و پیسی ده‌مووچاو و بنبڕكردنی زیپكه‌  و به‌ زوویی هه‌ست به‌ كاریگه‌ریه باشه‌كه‌ی ده‌كرێت  .




6. چه‌ره‌سات :

خواردنی چه‌ره‌سات یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ڕزگاربوون له‌ زیپكه‌  چونكه‌ هه‌موو جۆره‌كانی چه‌ره‌سات بڕێكی باش سۆدیۆمیان تێدایه‌ كه‌  یارمه‌تی تازه‌كردنه‌وه‌و  پاكڕاگرتنی ده‌مووچاو ده‌دات .



7. وه‌رزش:

وه‌رزش كردن بۆ هه‌موو نه‌خۆشی و كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ره‌ و له‌ش پاكده‌كاته‌وه‌ له‌ هه‌ر ماده‌یه‌كی زیانبه‌خش  و نیشانه‌كانی پیربوونیش دواده‌خات .



8.خه‌وتنی پێویست :

پێویسته‌  كاتژمێره‌كانی خه‌وتن له‌ 6 كاتژمێر كه‌متر نه‌بێت و له‌كاتی پێو یستدا  مرۆڤ بخه‌وێت  چونكه‌ نه‌خه‌وتن یان دره‌نگانی شه‌و خه‌وتن و دانیشتن به‌دیار شاشه‌ی كۆمپیوته‌رو مۆبایله‌كانه‌وه‌  ده‌موچاوی مرۆڤ وێران ده‌كات و  كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر به‌جێده‌هێڵێت و توانای به‌رگری هیج ماده‌و به‌كرتریایه‌كی زیانبه‌خشی نامێنێت .



9. ئاگاداربوون له‌كاتی به‌كارهێنانی چاره‌سه‌رو ده‌رماندا :

كاتێ كه‌ ده‌رمانێك بۆ ده‌مووچاوت به‌كارده‌هێنیت به‌هیوای نه‌مانی زیپكه‌ پێویسته‌ ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ بكه‌یت كه‌ ئایا ئه‌و جۆره‌ كرێم و ده‌رمانه‌ له‌گه‌ڵ پێستی تۆدا ده‌گونجێت یان نا  چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كرێمه‌ له‌گه‌ڵ پێستی كه‌سی توش بوو به‌ زیپكه‌دا نه‌گونجێ ئه‌وه‌ كاریگه‌ریه‌كه‌ی له‌جیاتی باش بێت پێچه‌وانه‌ ده‌بێت و ڕوخساری  تێكده‌دات " جا بۆ زانینی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا ئه‌و كرێمه‌ له‌گه‌ڵ ده‌موچاوت ده‌گونجێت یان نا زۆر ئاسانه‌و له‌سه‌ر  قوتو یان پاكه‌تی كرێمه‌كه‌ نوسراوه‌ كه‌ بۆ چ جۆره‌ پێستێك ده‌بێت ته‌نها  ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ كه‌ پێش به‌كار هینان هه‌ندێك لێی ورد بیته‌وه‌ .



10.ڕووه‌كه‌كان :

 زۆر به‌ساده‌یی له‌ باخچه‌ی ماڵه‌كه‌ت یان هه‌ر شوێنێكی تر لقێكی بجوكی دره‌خت یان گوڵێك ببڕه‌و ئاوێكی تێدایه‌ له‌ ده‌مووچاوتی بسوو  هۆكارێكی كاریگه‌ره‌ بۆ نه‌هێشتنی زیپكه‌ چونكه‌ ئه‌و ئاوه‌ی له‌و چڵه‌ی ڕوه‌كدا هه‌یه‌ دژه‌ به‌كتریایه‌كی زۆر به‌هیزه‌و به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان له‌ناو ده‌بات.

..
..

 له‌عه‌ره‌بیه‌وه‌ : مولود موحه‌ممه‌د

1778 جار خوێندراوەتەوە
27/12/2016

بابەتی زیاتر