داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مۆرینۆ ستایشی‌ بۆگبا ده‌كات

جۆزێ مۆرینۆ ستایشێكی زۆری پۆڵ بۆگبا ده‌كات و به‌ باشترین یاریزانی ناوه‌ندی‌ جیهان ناوی ده‌بات، بڕواشی وایه‌ كه‌ له‌ داهاتوودا تۆپی ئاڵتونی به‌ده‌ستده‌هێنێت. 
پۆگبا كه‌ ئاستێكی به‌رزی به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی سه‌نده‌رلاند له‌شه‌وی رابردوودا تۆماركرد و سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه‌ی كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یاریه‌كه‌، پاش یاریه‌كه‌ له‌لایه‌ن راهێنه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ ستایشێكی زۆری‌ كرا.
 جۆزێ مۆرینۆ له‌ باره‌ی ئه‌و یاریزانه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ پۆگبا باشترینی جیهانه‌ له‌ هێڵی ناوه‌نددا، وتیشی: پۆگبا ده‌توانێت تۆپی ئاڵتونی به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌رچه‌نده‌ گۆڵكار نییه‌، به‌ڵام یاریزانێكی زۆر به‌توانایه‌ له‌ هێڵی ناوه‌نددا. جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ فه‌ره‌نسییه‌ له‌ توانایدایه‌ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی زیاتر بكات چونكه‌ تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وه‌ی تێدایه‌، به‌ڵام وه‌ك ناوه‌ندیش باشترین یاریزانه‌ له‌ جیهاندا، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ ئه‌و هێشتا لاوه‌ و زۆری له‌ به‌رده‌مدایه‌ توانای خۆی به‌ره‌و پێش ببات.

297 جار خوێندراوەتەوە
27/12/2016

بابەتی زیاتر