داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان: به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس راستن

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كانی هه‌رێم رایگه‌یاند كوردستان  نیازی‌ فرۆشتنی‌ پشكه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان به‌ حكومه‌تی‌ توركیا، به‌ ئاگاداریی ته‌واو و راسپارده‌ی راسته‌وخۆی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌ باره‌ی‌ ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ كه‌ سایتی‌ ویكلیكس بڵاویكردونه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌ر فرۆشتنی‌ پشكه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی‌ نه‌وتی‌ به‌ حكومه‌تی‌ توركیا رایگه‌یاندوه‌ 
"جێگه‌ی داخه‌ ئه‌و ئیمه‌یلانه‌ كه‌ هه‌ڵگری زانیاری هه‌ستیاری بازرگانین له‌ ماڵپه‌ری ویكیلیكس بڵاوبوونه‌ته‌وه‌.
وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان ئاماژه‌ به‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی وزه‌ له‌نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یێنێت: په‌یوه‌ندی نێوان وه‌زیری سامانه‌ سرووشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاوتا توركه‌كه‌ به‌شێكه‌ له‌و رێككه‌وتنه‌ی‌ له‌نێوان هه‌رێم و توركیادا هه‌یه‌ ". 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ئیمه‌یله‌ی ویكیلیكس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ و هاتووه‌: "له‌ ئیمه‌یله‌كه‌یدا، وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كان داوای یارمه‌تی زیاتری له‌لایه‌نی توركی كردووه‌ و هه‌ندێ بژارده‌ی پێشنیازكردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌رزه‌كانی چاره‌سه‌ربكات .

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ كرابێت و رایده‌گه‌یێنێت: " به‌ ئاگاداریی ته‌واو و راسپارده‌ی راسته‌وخۆی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌. هێشتاش هیچ رێككه‌وتنێكی كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌كراوه‌".



303 جار خوێندراوەتەوە
28/12/2016

بابەتی زیاتر