داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

مووسڵ.. گەڕەكە كۆنتڕۆڵكراوەكان رادەستی سوپا و پۆلیسی ناوخۆ كران

 

لە چوارچێوەی پتەوكردنی هەوڵە سەربازییەكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوی رۆژهەڵاتی مووسڵ، هێزەكانی دژە تیرۆر ئەو گەڕەكانەی كە لە رۆژهەڵاتی شارەكەی كۆنترۆڵكردووەتەوە رادەستی هێزەكانی سوپا و پۆلیسی ناوخۆی كرد.

ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری مووسڵ لە میحوەرەكانی باكوور، رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵات دەستیپێكرد.

ئەفسەر لە هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق، نەقیب قاسم روبێعی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "هێزەكانی دژە تیرۆر ژمارەیەك لەو گەڕەكانەی كە لە رۆژهەڵاتی مووسڵ كۆنتڕۆڵكردووەتەوە، رادەستی هێزەكانی سوپا و پۆلیسی ناوخۆی كرد و تەنها هێزێكی بچووكی دژە تیرۆر  لەو گەڕەكانە ماونەتەوە ئەویش بۆ رووبەڕبوونەوەی هەرهێرشێك ئەگەر ھاتوو داعش بۆ سەر ئەو گەڕەكانە ئەنجامی بدات".

قاسم روبێعی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵوی گوتی: "لە ئێستادا هێزەكانی سوپا و پۆلیسی ناوخۆی نەینەوا لە گەڕەكە كۆنترۆڵكراوەكانی رۆژهەڵاتی مووسڵ بڵاوبوونەتەوە و زۆربەی هێزەكانی دژە تیرۆر چوونەتە لای گەڕەكی قودس رۆژهەڵاتی شارەكە كە هێرشیانكردووەتە سەری".

لای خۆیەوە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ، فەریق روكن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە هێزەكانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵ و دژە تیرۆر، قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوی بەشی چەپی مووسڵیان دەستپێكرد.

هاوكات لە بەیاننامەیەكدا كە هێزی ئاسمانی عێراقی بڵاویكردووەتەوە كە فڕۆكەكانی جەنگی عێراقی شوێن و كۆگاكەی چەك و تەقەمەنی داعشیان لە نزیك قەزای تەلەعفەر لە رۆژئاوای مووسڵ كردووەتە ئامانج و بۆردوومانییان كردووە كە بەهۆیەوە ١٦ ئۆتۆمبێلی داعش تێكشێكنراون كە لەناویاندا حەوت ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هەبوون.


615 جار خوێندراوەتەوە
29/12/2016

بابەتی زیاتر