داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نرخی نه‌وت

ئەمڕۆ هه‌ینی 30-12- 2016، نرخی بەرمیلێک نەوتی برنت بە 56 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی‌ خاوی‌ ئەمریکی‌ 53 دۆلار و 91 سەنتە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە رۆژی‌  30 تشرینی‌ دووەم  وڵاتانی‌ بەرهەمهێنی‌ نەوت (ئۆپیک) لە ڤیەننای‌ پایتەختی‌ نەمسا کۆبوونەوە بەمەبەستی‌ سنوردارکردنی‌ هەناردەی‌ نەوت بۆ بازاڕەکانی‌ جیهان.

بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2001ەوە رێککەوتنی نێوان وڵاتانی رێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە ئەنجامدرا، بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، هەنگاوی دواتریش بریتییە لە پابەندبوون پێوەی لە بازاڕەکاندا.

رۆژی شەممە 10ی کانوونی یەکەمی‌ 2016 وڵاتانی رێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت. 


791 جار خوێندراوەتەوە
30/12/2016

بابەتی زیاتر