داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

چه‌ند زانیارییه‌كی‌ نوێ له‌ باره‌ی له‌ سێداره‌دانی سه‌دام حسێن ئاشكرا ده‌كرێت

ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، چه‌ند زانیارییه‌كی‌ نوێ له‌ باره‌ی له‌ سێداره‌دانی سه‌رۆكی ڕژێمی به‌عس له‌ عێراق ئاشكرا ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: سی ئای ئه‌ی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دژی له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسێن بوون.
مۆفه‌ق ڕوبه‌یعی ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق له‌ میانی چاوپێكه‌وتنێكی میدیاییدا له‌ باره‌ی له‌ سێداره‌دانی سه‌دام حوسێن سه‌رۆكی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌شێك له‌ سه‌رۆك و پادشای وڵاتانی ناوچه‌كه‌ داوایان له‌ نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كاته‌ی عێراق كرد سه‌دام حسێن له‌ سێداره‌ نه‌درێت. چونكه‌ له‌وه‌ ده‌ترسان، له‌سێداره‌دانی سه‌دام ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان.
مۆفه‌ق ڕوبه‌یعی ئاشكراشی‌ كرد: ده‌زگای هه‌واڵگری و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون سێداره‌دانی دوابخرێت، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌ جۆرج بوش و وه‌زاره‌تی به‌رگری و ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا پێیان باشبووه‌ كه‌ سه‌ددام حسێن له‌ سێداره‌ بدرێت.
ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، جگه‌ له‌ سێداردان باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ سه‌دام حسێن بۆ زیندانی‌ گوانتانامۆ بنێردرێت یان بۆ دوورگه‌یه‌كی زه‌ریای هێمن دووربخرێته‌وه‌.
سه‌دام حسێن بۆماوه‌ی‌ 23  ساڵ سه‌رۆكی عێراق بووه‌ و له‌ دوای‌ ده‌رچوونی‌ سزای‌ له‌ سێداره‌دان بۆی‌، له‌ 30ی كانوونی یه‌كه‌می‌ 2006 سزاكه‌ی‌ به‌سه‌ردا جێبه‌جێكرا و  په‌تی‌ سێداره‌كه‌شی‌ تا ئێستا لای‌ مۆفه‌ق ڕوبه‌یعی پارێزراوه‌.

2501 جار خوێندراوەتەوە
30/12/2016

بابەتی زیاتر