Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوو خۆكوژ لە ناوەڕاستی بەغدا خۆیان تەقاندەوە

 

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، دوو خۆكوژ لە ناوەڕاستی بەغدا خۆیان تەقاندەوە و بەهۆیانەوە ١٣ كەس كوژران و ٢٢ی دیكەش بریندار بوون.

بەیانی ئەمڕۆ، دوو خۆكوژ لەڕێگەی دوو پێشتێنی بۆمبڕێژكراو لە ماوەیەكی یەك لە دوای یەك لەناو بازاڕی فرۆشتنی پارچە یەدەكی ئۆتۆمبێل لە ناوەڕاستی بەغدا خۆیان تەقاندەوە.

 بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان لە ئاكامی ئەو دوو كردەوە خۆكوژییەدا ١٣ كەس كوژران و ٢٢ی دیكەش بریندار بوون و  بەهۆی سەختی برینی ژمارەیەك لە بریندارەكان، پێشبینی بەرزبوونەوەی ژمارەی كوژراوەكان دەکرێت.

هاوكات ئۆتۆمبێلەكانی ئامبوڵانس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و كوژراو بریندارەكانیان بۆ نزیكترین نەخۆشخانە گواستنەوە و هاوكات هێزەكانی ئەمنیش بۆ رێگری لە هێرشی دیكە، رێگەکانی بازاڕەكەیان بەتەواوی داخست.

 


672 جار خوێندراوەتەوە
31/12/2016

بابەتی زیاتر