داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

دوواین ئاماری‌ كوژراوو بریندارانی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ دوێنێی‌ به‌غدا

رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌و سێ ته‌قینه‌وه‌یه‌ راگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 31ی كانونی یه‌كه‌می 2016 له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی به‌غدا روویاندا و بووه‌هۆی كوژران و برینداربوونی 98 كه‌س.

سه‌رله‌به‌یانیی   شه‌ممه‌ دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له‌ناوچه‌ی (سنه‌ك)ی ناوه‌ڕاستی به‌غدا روویاندا و به‌هۆیه‌وه‌ 28 كه‌س كوژران و 54ی دیكه‌ش برینداربوون، ناوچه‌كه‌ش بازرگانی بووه‌ و تایبه‌ت بووه‌ به‌ فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی یه‌ده‌ك و جوانكاریی ئۆتۆمبیل.

سه‌رله‌ئێواره‌ی هه‌مان رۆژیش  له‌ ناوچه‌ی به‌غداد جدیده‌ و له‌ شه‌قامێكی بازرگانی، ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ جۆری مینی پاس ته‌قیووه‌ته‌وه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 4 كه‌س كوژراون و 12ی دیكه‌ش برینداربوون.

دوای ئه‌و هێرشانه‌ش، رێكخراوی داعش له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌ ئاژانسی ئه‌عماق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌رپرسیارێتیی خۆی هێرشه‌ خۆكوژییه‌حان راگه‌یاندووه‌ و ئاشكرایكردووه‌ كه‌ هێرشه‌كانی سه‌رله‌به‌یانی له‌لایه‌ن دوو خۆكوژی سه‌ربه‌و رێكخراوه‌ به‌ پشتێنی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجامدراون.
 

493 جار خوێندراوەتەوە
01/01/2017

بابەتی زیاتر