داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

باراك ئۆباما ئیدانه‌ی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ ڕابردووی‌ شاری‌ ئیسته‌نبوڵی‌ كرد

باراك ئۆباما سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ئیدانه‌ی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ ڕابردووی‌ شاری‌ ئیسته‌نبوڵی‌ توركیای‌ كرد و تیمه‌كه‌ی‌ ڕاسپارد هاوكاری‌ توركیا بكه‌ن.

ئه‌ریك شۆڵتز وته‌بێژی‌ كۆشكی‌ سپی‌ ڕایگه‌یاند "له‌كاتی‌ به‌سه‌ربردنی‌ پشوی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ 2017 له‌ویلایه‌تی‌ هاوای‌ هه‌واڵی‌ هێرشه‌ چه‌كدارییه‌كه‌ی‌ ئیسته‌نبوڵ به‌ باراك ئۆباما ڕاگه‌یه‌نراوه‌، له‌وباره‌به‌وه‌ نیگه‌رانی‌ خۆی‌ ده‌ربڕیووه‌ بۆ گیان له‌ده‌ستدانی‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی‌ كه‌ له‌و هێرشه‌دا بونه‌ته‌ قوربانی‌ و سه‌ره‌خۆشی‌ له‌كه‌سوكاریان ده‌كات".

ڕاشیگه‌یاند "باراك ئۆباما تیمی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌توركیا ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ هاوكاری‌ توركیا بكه‌ن, له‌ئه‌گه‌رێكدا ده‌سه‌ڵاتداری‌ ئه‌و وڵاته‌ وپێویستیان پێبیت ".
شه‌وی‌ ڕابردوو چه‌كدارێك هێرشی‌ كرده‌ سه‌ر یانه‌یه‌كی‌ شه‌وانه‌ له‌شاری‌ ئیسته‌بوڵی‌ توركیا، به‌وهۆیه‌وه‌ 39 كه‌س كوژران و 69 كه‌سیش بریندارون

221 جار خوێندراوەتەوە
01/01/2017

بابەتی زیاتر