داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

حەیدەر عەبادی: لە قۆناغی یەكلایی كەرەوەی جەنگی موسڵ ـداین


سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، فه‌رمانده‌یی‌ پڕۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی گرتنه‌وه‌ی موسڵی به‌سه‌ركرده‌وه‌‌و ڕایگه‌یاند پڕۆسه‌كه‌ چووه‌ته‌ قۆناغی یه‌كلاییكردنه‌وه‌وه‌.

نووسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌ عه‌بادی فه‌رمانده‌یی‌ پڕۆسه‌ هاوبه‌شه‌كانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌‌و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ سه‌ربازیی‌و ئه‌منییه‌كانی شه‌ڕی‌ گرتنه‌وه‌ی موسڵ كۆبووه‌وه‌.

عه‌بادی كه‌ له‌ هه‌مانكاتدا فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانیشه‌، له‌ میانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایگه‌یاند: )پڕۆسه‌ی‌ وا هاتین نه‌ینه‌وا)ی‌ تایبه‌ت به‌ گرتنه‌وه‌ی موسڵ له‌ قۆناغی یه‌كلاكردنه‌وه‌دایه‌ ‌و كاره‌كان به‌پێی پلانی داڕێژراو به‌ڕێوه‌ده‌چن.

له‌ میانه‌ی‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، فه‌رمانده‌ی‌ گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ مه‌یدانییه‌كانیشدا ئه‌نجامدا ‌و گوێی بۆ ڕاپۆرتی شه‌ڕی موسڵ گرت‌و رێنمایی تایبه‌تی له‌و باره‌وه‌ پێشكه‌ش كرد.

كۆتا رۆژی هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراق قۆناغی دووه‌می شه‌ڕی‌ گرتنه‌وه‌ی‌ موسڵی ڕاگه‌یاند ‌و سوپا ‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق كار له‌سه‌ر گرتنه‌وه‌ی‌ لای چه‌پی شاری‌ موسڵ ده‌كه‌ن.


596 جار خوێندراوەتەوە
01/01/2017

بابەتی زیاتر