داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، ڕژێمی سووریا 28 جار ئاگربه‌ستیان پێشێلكردووه‌



له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، هێزه‌كانی ڕژێمی سووریا 28 جار ئاگربه‌ستیان پێشێلكردووه‌. 

تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی به‌ هه‌وڵی توركیا و رووسیا له‌ نێوان هێزه‌كانی سه‌ر به‌ به‌شار ئه‌سه‌د و لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌ سووریا هاتوته‌كایه‌وه‌،  له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا كه‌ چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌ 28 جار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی سووریاوه‌ پێشێلكراوه‌.

تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،  به‌ڵگه‌ی‌ ته‌واویان له‌به‌رده‌ستدایه‌ 28 جار ئاگربه‌ست پێشێلكراوه‌ كه‌ 19یان هێرشكردن بووه‌ و نۆ یه‌كه‌ی دیكه‌ی پڕۆسه‌ی ده‌ستگیركردن بووه‌ سه‌رجه‌میان له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی رژێمی سووریا ئه‌نجامدراون.

 هه‌روه‌ها تۆڕی سووریا داوای له‌ مۆسكۆ كردووه‌ فشار بخاته‌ سه‌ر رژێمی سووریا و ئێران تا به‌ جددی پابه‌ندی به‌نده‌كانی ناو ئاگربه‌سته‌كه‌ بن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌و ئاگره‌به‌سته‌ به‌بێ‌ گومان تووشی سكست دێت.

دوای رێككه‌وتنی توركیا و رووسیا و ڕازی بوونی رژێمی سووریا و ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر ڕاگرتنی شه‌ڕ، له‌ شه‌وی 30ی ئه‌م مانگه‌، رێككه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ست بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌ سووریا چووه‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌، له‌ كاتی سه‌رخستنی ئاگربه‌سته‌كه‌ش، به‌ سه‌رپه‌رشتی توركیا و رووسیا دانوستاندنی سیاسی له‌سه‌ر قه‌یرانی‌ سوریا له‌ ئه‌سته‌نای پایته‌ختی كازاخستان ده‌ستپێده‌كات.

461 جار خوێندراوەتەوە
01/01/2017

بابەتی زیاتر