داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یانه‌ی‌ چێڵسی بردنه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی له‌خولی پریمه‌رلیگی‌ ئینگلیزی‌ تۆماركرد

یانه‌ی‌ چێڵسی بردنه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی له‌خولی پریمه‌رلیگی‌ ئینگلیزی‌ تۆماركردو پێگه‌ی‌ خۆی‌ له‌پێشه‌نگی‌ ریزبه‌ندی‌ خوله‌كه‌ قایمتركرد.
له‌میانه‌ی‌ یاریه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ 19ی خولی ئینگلیزیدا چێڵسی له‌یاریگای‌ ستامفۆرد بریدج میوانداری‌ له‌ستۆك تی‌ كرد، گێمی‌ یه‌كه‌می‌ یاریه‌كه‌ تاكه‌ گۆڵێكی‌ به‌خۆوه‌ بینی‌ كه‌گاری‌ كاهیل له‌خوله‌كی‌ 34 تۆماریكرد، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گێمی‌ دوه‌مدا برۆنۆ مارتینێس ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ بۆ ستۆك یه‌كسانكرده‌وه‌ ،به‌لاَم ویلیانی‌ به‌رازیلی له‌خوله‌كی‌ 57 جارێكیتر چێڵسی پێشخسته‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ پیته‌ر كراوچ له‌خوله‌كی‌ 64 گۆڵی یه‌كسانبونه‌وه‌ی‌ ستۆك سیتی‌ تۆماربكاته‌وه‌، به‌لاَم راسته‌وخۆ دوای‌ ئه‌و گۆڵه‌ جارێكیتر ویلیان چێڵسی پێشخسته‌وه‌و دووه‌م گۆڵی خۆی‌ و سێهه‌می‌ یانه‌كه‌ی‌ تۆماركرد،پێش كۆتایهاتنی‌ یاریه‌كه‌ش به‌پێنج خوله‌ك دیگۆ كۆستای‌ گۆڵكاری‌ ئه‌م وه‌رزه‌ی‌ پریمه‌رلیگ گۆڵی چواره‌م و دڵنیایی بلوزی‌ تۆماركردو ،یانه‌كه‌ی‌ له‌سێخاڵی یاریه‌كه‌ دڵنیا كرده‌وه‌و له‌لوتكه‌ی‌ ریزبه‌ندیه‌كه‌دا به‌بێ هیچ ركابه‌رێك مانه‌وه‌


173 جار خوێندراوەتەوە
01/01/2017

بابەتی زیاتر