راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كانی ئیتالیا گرنگیدانی یانه‌ی یۆڤانتۆس به ئهلیكسس سانچیزی یاریزانی یانه‌ی ئه‌رسیناڵی ئینگلیزی ئاشكراده‌كه‌ن تاكو بۆ یاریگای یۆڤانتۆس ئه‌رینا بیگوازنه‌وه.
رۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی رایده‌گه‌یه‌نێت كه یۆڤانتۆس چاودێری بارودۆخی سانچیز ده‌كات له‌گه‌ل ئه‌رسیناڵدا كه گرێبه‌سته‌كه‌ی له 2018 كۆتاییدێت و تا ئیستاش نوێنه‌كردۆته‌وه،هه‌وله‌كانی یۆڤی بۆ گواستنه‌وه‌ی سانچێز له كاتێكدایه كه پێده‌چێت ماریۆ مانزۆكیچ ریزه‌كانی بانكۆنیری جیبێلێت و یانه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت بیكاته شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه كه له ئیستادا ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ل ئهرسیبناڵ پێشه‌كه‌ش ده‌كات و له كۆی 18 یاری پریمه‌رلیگ 12 گۆڵی تۆماركردوه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه سانچیز له 2007 بۆ 11یاری له خولی ئیتاڵیدا كردوه پێش ئه‌وه‌ی رووبكاته به‌رشه‌لۆنه و ،دواتریش له 2014 په‌یوه‌ندی به ئه‌رسیناڵه‌وه كرد‌و چاوه‌رێده‌كرێت دووباره له ده‌رگای یۆڤانتۆسه‌وه په‌یوه‌ندی به كالچیۆوه بكاته‌وه
954 جار خوێندراوەتەوە
01/01/2017