داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

براندێلی هۆكاری‌ به‌جێهێشتنی‌ راهێنه‌رایه‌تی‌ ڤاله‌نسیا ئاشكراده‌كات

سیزاری‌ براندێلی ئیتاڵی و راهێنه‌ری‌ پێشوی‌ یانه‌ی‌ ڤاله‌نسیای‌ ئیسپانی هۆكاری‌ به‌جێهێشتنی‌ راهێنه‌رایه‌تی‌ یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ ئاشكراده‌كات.
له‌میانه‌ی‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی‌ ماركای‌ ئیسپانی له‌باره‌ی‌ هۆكاری‌ به‌جێهێشتنی‌ راهێنه‌رایه‌تی‌ ڤاله‌نسیا له‌دوای‌ ته‌نها سێ مانگ كاركردن براندێلی وتی‌: به‌داخه‌وه‌ كارگێری‌ ڤاله‌نسیا په‌یمانه‌كه‌ی‌ خۆیان نه‌برده‌ سه‌ر، چونكه‌ هه‌ر له‌ساته‌ وه‌ختی‌ ده‌ستبه‌ركاربونم بڕیاربوو له‌گواستنه‌وه‌كانی‌ زستانه‌دا چوار گرێبه‌ستم بۆ ئه‌نجام بده‌ن و له‌27 ئه‌م مانگه‌شدا سیمیۆنی‌ زازا په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكات به‌لاَم ئه‌وان هیچ له‌و كارانه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرد.
براندێلی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌و خه‌ونی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌بوو له‌بنیادنانه‌وه‌ی‌ ڤاله‌نسیادا به‌لاَم كاتێك بۆی ده‌ركه‌وت كارگێری‌ یانه‌كه‌ له‌ته‌واوی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ پاشگه‌زبۆته‌وه‌و ته‌نها ئاماده‌ن زازا و یاریزانێكی‌ ناوه‌ندی‌ بۆ بگوازنه‌وه‌ له‌گواستنه‌وه‌كانی‌ زستانه‌دا راسته‌وخۆ بڕیاری‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یداوه‌و، نیگه‌رانیشه‌ له‌و بڕیاره‌ی‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ خۆشه‌ویستیه‌كی‌ زۆری‌ بۆ هانده‌رانی‌ ڤاله‌نسیاو یانه‌كه‌ هه‌بوه‌.

313 جار خوێندراوەتەوە
01/01/2017

بابەتی زیاتر