داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

تورکمانستان هەناردەکردنی غازی سروشتیی بۆ ئێران راگرت

 

 

به‌پێی ئه‌و روونکردنه‌وه‌یه‌ی کە له‌ ماڵپه‌ڕی کۆمپانیای نیشتمانیی غازی ئێراندا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، کۆمپانیای حکوومه‌تی تورکمانستان که‌ به‌ تورکمانگاز ناسراوه‌، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌و غازه‌ی راگرتووه‌ که‌ بۆ ئێرانی ده‌نارد.  

باس له‌وه‌شکراوه‌ له‌کاتێکدا که‌ که‌شوهه‌وا ساردبووه‌، تورکمانستان غازه‌که‌ی بڕیوه‌ و ئه‌و 700 ملیۆن مه‌ترسێجا غازه‌ سروشتییه‌ی که‌ له‌و وڵاته‌وه‌ ده‌هات له‌ ناوچه‌کانی باکووری ئێران له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌ به‌کارده‌هێنرا، له‌گه‌ڵ راگرتنیشیدا ئێران ئه‌و پێداویستییه‌ له‌ رێگه‌ی توانا و به‌رهه‌مه‌کانی خۆیه‌وه‌ پڕده‌کاته‌وه‌. 

ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کرێت بڕینی ئه‌و غازه‌ سروشتییه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ بووه‌ که‌ ئێران جیاوازیی نێوان نرخه‌کانی نه‌داوه‌، به‌ڵام ئێران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌کات هیچ قه‌رزێکی تورکمانستانی له‌به‌رامبه‌ر کڕینی غازی سروشتیدا لا نییه‌. 


577 جار خوێندراوەتەوە
02/01/2017

بابەتی زیاتر