داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەرۆكی فەرەنسا لە بەغدایە

 

بەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی تاوتوێكردنی پرسی شەڕی دژبە تیرۆر سەركۆماری فەڕەنسا، فرانسوا ئۆلاند بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە شاری بەغدا.

سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند كە بەیانی ئەمڕۆ سەركۆماری فەڕەنسا، فرانسوا ئۆلاند بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە شاری بەغدا و چاوەڕاوان دەكرێت لەگەڵ سەرۆكوەزیران، حەیدەر عەبادی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیكەی عێراق كۆببێتەوە.

سەرچاوەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت ئاماژەی بەوەشدا كە لە میانی كۆبوونەوە و دیدارەكانیدا، فرانسوا ئۆلاند لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەسەر پرسی رێگەكانی شەڕ و رووبەڕبوونەوەی تیرۆر قسە دەكات.

بڕیارە هەر لە میانی سەردانەكەی بۆ عێراق سەركۆماری فەڕەنسا، فرانسوا ئۆلاند سەردانی سەربازانی وڵاتەكەی بكات كە لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق بڵاو بوونەتەوە و ژمارەیان ٥٠٠ سەربازە.

چاوەڕوان دەكرێت هەر ئەمڕۆ سەركۆماری فەڕەنسا، فرانسوا ئۆلاند بەسەردانێكی فەرمی بگاتە هەرێمی كوردستان.


342 جار خوێندراوەتەوە
02/01/2017

بابەتی زیاتر