داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

داعش هێرشی نادییەكەی ئیستەنبولی لە ئەستۆ گرت



له‌ كۆی 39 كوژراو ڕه‌گه‌زنامه‌ی 38 كوژراوی هێرشی‌ سه‌ر یانه‌ شه‌وانه‌كه‌ی‌ ئیستانبوڵ ئاشكرا كرا و ڕێكخراوی‌ چه‌كداری داعشیش ئه‌نجامدانی‌ كرده‌وه‌كه‌ی‌ له‌ ئه‌ستۆ گرت.

سه‌رۆكایه‌تی پزیشكی دادی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی دادی توركیا، له‌ كۆی 39 كوژراون ڕه‌گه‌زنامه‌ی 38 له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی شه‌وی سه‌ری ساڵی شاری ئیستانبوڵ كوژران، ئاشكرا كرد.
به‌ پێی‌ زانیارییه‌كانیش به‌شێكی‌ زۆری‌ قوربانیه‌كان به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن و دوای ته‌واوبوونی ڕێكاره‌ یاساییه‌كانیش له‌ پزیشكی داد، ته‌رمه‌كانیان ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كانیان ده‌كرێنه‌وه‌.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ ڕێكخراوی چه‌كداری‌‌ داعش له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌ی‌ له‌ ئه‌ستۆ گرت و ڕایگه‌یاند: ئه‌و هێرشه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی‌له‌ دژی‌ توركیا كه‌ به‌ پارێزه‌ری‌ خاچپه‌رستان ناویبردووه‌، ئه‌نجامدراوه‌.
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا ڕێكخراوی‌ داعش هه‌ڕه‌شه‌ی‌ هێرشی‌ زیاتری‌ له‌ حكومه‌تی‌ توركیا كردووه‌.
تا ئێستاش هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا هیچ كه‌سێكیان ده‌ستگیر نه‌كردووه‌ و له‌ گه‌ڕان به‌ دوای هێرشبه‌ره‌كه‌ به‌رده‌وامن.

370 جار خوێندراوەتەوە
02/01/2017

بابەتی زیاتر