داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پورتوگال سەرۆكایەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات


سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی پورتوگال به‌ شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ وه‌ك سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستبه‌كاربوو.

ئه‌نتۆنیۆ گوته‌رێس سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی وڵاتی‌ پورتوگال له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ نوێدا وه‌ك سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستبه‌كار بوو.
بڕیاریشه‌ گوته‌رێس تاوه‌كو 31ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2021 له‌ پۆسته‌كه‌یدا به‌رده‌وام بێت. 

سكرتێری گشتی نوێی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ یه‌كه‌مین لێدوانیدا ڕایگه‌یاند: هیواخوازین ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و كۆتایی هێنان به‌ توندوتیژییه‌كان له‌ پێشینه‌ی هه‌موو كاره‌كان بێت. 
ده‌ستبه‌كاربوونی‌ ئه‌نتۆنیۆ گوته‌رێس وه‌ك سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ بان كی مون له‌ ماوه‌ی 10 ساڵی‌ ڕابردوودا ئه‌و پۆسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌ده‌برد.

401 جار خوێندراوەتەوە
02/01/2017

بابەتی زیاتر