داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ تۆمه‌تی‌ گه‌نده‌ڵی‌؛ داوای‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ ناتانیاهو ده‌كرێت

 

لەمیانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی گەندەڵی، پۆلیس بۆ ماوەی سێ کاتژمێر گوتەی لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهۆ وەرگرت.

 ئێوارەی دوێنی، تیمی پۆلیس چوونە شوێنی مانەوەی ناتانیاهۆ لە رۆژئاوای قودس و لەبارەی دەنگۆکانی "بەرتیل وەرگرتن" پرسیاریان ئاراستەی ناتانیاهۆ کرد. یەکەی پۆلیسی "لەحاڤ ٤٣٣" کە لە دامەزراوەی پۆلیسی ئیسرائیل بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی گەندەڵی دامەزراوە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر گوتەیان لە ناتانیاهۆ وەرگرت.

لەمبارەیەوە گوتەبێژێکی پۆلیسی ئیسرائیل بەڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت-ی راگەیاند "پۆلیسی ئیسرائیل بەتۆمەتی وەرگرتنی دیاری لە خاوەنکاران لێکۆڵینەوەی لە سەرۆکوەزیران بێنیامین ناتانیاهۆ کردووە. ماوەی لێکۆڵینەوەکە لە شوێنی مانەوەی سەرۆکوەزیران لە قودس سێ کاتژمێری خایاندووە. ناکرێت لەم قۆناغەدا زانیاری زیاتر بدەین".

رۆژنامەی هائارتز بڵاوی کردەوە کە زانیاری پێویستییان کۆکردووەتەوە لەسەر ئەوەی ناتانیاهۆ بەرتیلی بە بەهای سەدان هەزار شێقل (یەک دۆلار= ٣.٨٥ شێقل) لە خاوەنکاری ئەمریکی، رۆناڵد لاودەر وەرگرتووە، بەپشت بەستن بەم زانیارییانە پۆلیس لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ کردووە. ئاماژەی بەوە داوە لاودەر قاتێکی کردووەتە دیاری بۆ ناتانیاهۆ و خەرجی گەشتێکی دەرەوەی وڵاتی یایری کوڕی ناتانیاهۆی لە ئەستۆی خۆی گرتووە. پۆلیسیش رایگەیاندووە کە مەزەندەی ئەوە دەکەن ناتانیاهۆ زیاتر لەو بڕە دیاری وەرگرتووە کە خۆی ئاماژەی پێداوە.

لەلایەکی دیکەوە بەپێی ئەو هەواڵانەی لە چاپەمەنییەکانی ئیسرائیل بڵاوکراونەتەوە، ناتانیاهۆ بەر لە گوتە لێوەرگیرانی، رایگەیاندووە "لە چاپەمەنییەکان و کەناڵەکانی تەلەڤیزیۆن و باڵەکانی ئۆپۆزسیۆن هەواڵی ئەوە دەبیستین کە پیرۆزبایی لەیەک دەکەن. با بەر لەوەی پیرۆزبایی لەیەکتر بکەن چاوەڕێ بکەن. پۆلیس بەلێکۆڵینەوەکانی هیچی دەست ناکەوێت. ئێوە بەردەوام بن لەم دەنگۆیانە، ئێمەش بەردەوام دەبین لە بەڕێوەبردنی ئیسرائیل".

کەناڵی دووی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل هەینی رابردوو بانگەشەی ئەوەی کرد کە دەنگۆی ئەوەی هەیە بەهۆی بەرتیل وەرگرتن بەڕێژەیەکی زۆر لە خاوەنکارێکی ئیسرائیلی و خاوەنکارێکی بیانی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ناتانیاهۆ بکرێت. 

ئەگەر سەلمێنرا کە ناتانیاهۆ گەندەڵی کردووە، پێویستە دەست لەکاربکێشێتەو


288 جار خوێندراوەتەوە
03/01/2017

بابەتی زیاتر