داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

UN: له‌ 2016 له‌ عێراق 19 هه‌زار هاوڵاتی‌ بوونه‌ته‌ قوربانی‌ كرده‌ تیرۆریستییه‌كان


به‌پێی‌ ئامارێكی‌ نوێنه‌رایه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌عیراق له‌ ساڵی‌ 2016دا 19 هه‌زار هاولاَتی‌ بونه‌ته‌ قوربانی‌ كرده‌وه‌ تیرۆرسیتییه‌كان .

نوسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌عیراق (یۆنامی) ڕایگه‌یاندوه‌، "له‌ساڵی 2016دا له‌عیراق نۆزده‌ هه‌زارو 266 هاولاَتی بونه‌ته‌ قوربانی له‌كرده‌وه‌ تیرۆریستی و توندوتیژییه‌كان، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش شه‌ش هه‌زارو 878 هاولاَتی كوژراون و 12 هه‌زارو 388 هاولاَتی تریش برینداربون".

یۆنامی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و ئاماره‌ ژماره‌ی كوژراوو بریندارانی چوار مانگی پارێزگای ئه‌نباری تێدانییه‌ كه‌بریتین له‌مانگه‌كانی ئایارو ته‌مموز و ئاب و كانونی یه‌كه‌م.

له‌به‌شێكی تری ئاماره‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، ته‌نها له‌مانگی كانونی یه‌كه‌می 2016دا، زیاتر له‌385 هاولاَتی له‌كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كاندا كوژراون و هه‌زراو 66 كه‌سی تریش برینداربون.

540 جار خوێندراوەتەوە
03/01/2017

بابەتی زیاتر