داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. زیاتر له‌ 40 هه‌زار كه‌س به‌تۆمه‌تی‌ تیرۆر ده‌ستگیركراوون

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ توركیا تائێستا 41 هه‌زار و 326 گومانلێكراویان ده‌ستگیركردووه‌ به‌تۆمه‌تی‌ په‌یوه‌ندیان به‌رێكخراوی‌ فه‌تحولاَ گوله‌ن كه‌ ده‌سه‌لاَتدارانی‌ ئه‌نقه‌ره‌ تۆمه‌تباریان كردووه‌ به‌وه‌ی‌ له‌پشت هه‌وڵی‌ كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌وه‌ بووه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی‌  توركیا له‌ سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه‌كانه‌وه‌ تاكو ئێستا دۆسیه‌ بۆ 103 هه‌زار و 850 گومانلێكراو كراوه‌ته‌وه‌، له‌م ژماره‌یه‌ش 41 هه‌زار و 326 كه‌سیان ده‌ستگیركراون.

له‌ناو ده‌ستگیركراوه‌كان، دوو هه‌زار و 286 دادوه‌ر و پارێزه‌ر، 104 كارمه‌ندی دادگای بالاَ، 41 راوێژكار، دوو كارمه‌ندی دادگای ده‌ستووری، 3 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی دادوه‌ران و پارێزه‌ران، 6 هه‌زار و 325 كارمه‌ندی سه‌ربازی كه‌ له‌ نێویاندا 168 ئه‌فسه‌ر به‌پله‌ی جه‌نه‌راڵ هه‌ن، هه‌روه‌ها 7 هه‌زار و 624 پۆلیس، 17 پارێزگار، 74 جێگری پارێزگار و 100 قایمقام هه‌ن.

هاوكات بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 198 دادوه‌ر و پارێزه‌ر، 6 راوێژكار، 25 كارمه‌ندی دادگای بالاَ، 115 سه‌رباز، 223 پۆلیس، یه‌ك پارێزگار و 3 جێگری پارێزگار، 8 قایمقام، 4 هه‌زار 571 كارمه‌ندی دام و ده‌زگاكانی گشتی ده‌ركراوه‌.
ناوه‌ڕاستی‌ ته‌مموزی‌ ساڵی‌ رابردوو هه‌وڵێكی‌ ئه‌نجامدانی‌ كوده‌تا به‌سه‌ر ده‌سه‌لاَته‌كه‌ی‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌توركیا شكستهێناو ده‌سه‌لاَتداران رێكخراوی‌ خزمه‌تی‌ سه‌ر به‌ فه‌تحولاَ گوله‌نیان تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی‌ له‌پشت هه‌وڵه‌كه‌وه‌بووه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و تۆمه‌ته‌كان ره‌تده‌كاته‌وه‌.

309 جار خوێندراوەتەوە
03/01/2017

بابەتی زیاتر