داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دوواین پێشهاته‌كانی‌ جه‌نگی‌ موسڵ



هێزه‌ عێراقییه‌كان كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ دوو گه‌ڕه‌كی دیكه‌یان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ ڕاگه‌یاند و توانیان ئاڵای عێراق له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كان به‌رزبكه‌نه‌وه‌.
فه‌ریق ڕوكن عه‌بدولئه‌میر ڕه‌شید یاروڵا، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی وا هاتین نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند هێزه‌كانی پۆلیسی ئیتیحادی توانیویانه‌ گه‌ڕه‌كی كه‌رامه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه‌ و ئاڵای عێراق له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كانی به‌رزبكه‌نه‌وه‌. 
هه‌ر له‌ پێشڕه‌ویه‌كانیدا، هێزه‌ عێراقیه‌كان توانیان گه‌ڕه‌كی ئینتیسار كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه‌. 
له‌ ئێستاشدا هێزه‌كانی پۆلیسی ئیتیحادی له‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان به‌رده‌وامن.
ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو هێزه‌ عێراقیه‌كان، له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵه‌وه‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ شاره‌كه‌یان له‌ ژێر ده‌ستی‌‌ داعش ده‌ستپێكرد و تا ئێستاش گه‌ڕه‌كه‌كانی قودسی یه‌ك و قودسی دوو و یونس و سه‌بعاوی و یافا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه‌.

396 جار خوێندراوەتەوە
03/01/2017

بابەتی زیاتر