داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خاوی برێنت لە سەرووی ٥٧ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا لە سەرووی ٥٧ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەكرا.

بەرزبوونەوەی نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا، هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی وڵاتانی بەرهەمهێن لە بازاڕەكانی جیهان و ١١ وڵاتی دیکە لە رۆژی یەكشەممەی رابردووە لە چوارچێوەی رێككەوتننامەكەی ڤیەننادا، دەستیانكردووە بە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەبڕی یەك ملیۆن ٢٠٠ هەزار و ٨٥٥ بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا ئەمەش تا رادەیەك نرخی خاوی برێنتی لە بازاڕەكانی جیهاندا جێگیركردووەتەوە.

كاتژمێر ١٠:١٣ی ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوویەوە و گەیشتە ٥٧ دۆلار  و١٣ سەنت.

دوێنێ‌ بەهۆی پشووی جەژنی سەری ساڵەوە، نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕە جیهانییەكاندا، مامەڵەی پێوە نەكرا و رۆژی هەینی رابردووش نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە ٥٦ دۆلار و ٨٢ سەنت مامەڵەی پێوە كرابوو.

پێستریش كوێت رایگەیاندبوو كە بە ئامانجی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە چوارچێوەی رێككەوتننامەی ئۆپێك و جێگیرکردنی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا، ٨٠ بۆ ٩٠ بیرە نەوتی داخستووە.

285 جار خوێندراوەتەوە
03/01/2017

بابەتی زیاتر