داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ئه‌م گه‌نجه‌ ره‌دی ده‌كاته‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر یانه‌ شه‌وانه‌ی ئه‌سته‌نبوڵه‌وه‌ هه‌بێت



ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ كه‌ وه‌ك تۆمه‌تباری‌ سه‌ره‌كی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ سه‌ر یانه‌یه‌كی‌ شه‌وانه‌ له‌ شاری‌ ئه‌سته‌نبوڵ وێنه‌كه‌ی‌ بڵاوكرایه‌وه‌ ره‌تی‌ ده‌كاته‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌هێرشه‌كه‌وه‌ هه‌بێت.

ئه‌مرۆ راگه‌یاندنه‌كانی‌ توركیا تۆمارێكی‌ ڤیدیۆیی گه‌نجێكی‌ 28 ساڵی‌ هاوڵاتی‌ قرقیزستانیان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ گوایه‌ تۆمه‌تباری‌ سه‌ره‌كی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ سه‌ر یانه‌كه‌ی شاری‌ ئه‌سته‌نبوڵه‌.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ سایتێكی‌ هه‌واڵی‌ وڵاته‌كه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ تۆمه‌ته‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌ روداوه‌كه‌وه‌ نه‌بووه‌ ته‌نیا سه‌ردانی‌ شاری‌ ئه‌سته‌نبوڵ كردووه‌ و پێش رووداوه‌كه‌ش له‌ توركیا نه‌بووه‌.
گه‌نجه‌كه‌ كه‌ ناوی‌ لاخی ماشراپۆڤه‌ رایگه‌یاندووه‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 1ی‌ مانگ سه‌ردانی‌ شاری‌ ئه‌سته‌نبوڵی‌ كردووه‌ و ئه‌مرۆش گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ شوێنی‌ نیشته‌جێ‌ بوونی‌ خۆی‌ له‌ شاری‌ بیشكێك پایته‌ختی‌ قرقیزستان.
هاوكات ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌ له‌ ساڵی‌ 2011 به‌هۆی‌ كاری‌ بازرگانیه‌وه‌ هاتوچۆی‌ توركیا ده‌كات.

هه‌روه‌ها وتویه‌تی‌ له‌كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌ فرۆكه‌خانه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا كراوه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مرۆ تۆمارێكی‌ ڤیدیۆیی ئه‌و گه‌نجه‌ له‌ لایه‌ن راگه‌یاندنه‌كانی‌ توركیاوه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ و به‌وه‌تۆمه‌تبار كرا كه‌ ئه‌نجامده‌ری‌ هێرشه‌كه‌ی‌ سه‌ر یانه‌كه‌یه‌ به‌ڵام پۆلیسی‌ توركیا له‌و باره‌وه‌ هیچ زانیارییه‌كی‌ بڵاونه‌كرده‌وه‌.
كاتژمێر یه‌ك و 30ی خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 1ی كانوونی دووه‌می كه‌سێك كه‌ جلوبه‌رگی بابانۆیلی له‌به‌ركردبوو به‌ چه‌ك هێرشی كرده‌ سه‌ر ئاماده‌بووانی یانه‌یه‌كی‌ شه‌وانه‌ی‌ شاری‌ ئیستانبول و به‌و هۆیه‌وه‌ 39 كه‌س كوژران و 69 كه‌سی تریش برینداربوون.
تا ئێستا ئه‌نجامده‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ هێرشه‌كه‌ ده‌ستگیرنه‌كراوه‌.


1375 جار خوێندراوەتەوە
03/01/2017

بابەتی زیاتر