داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌باره‌ت به‌ پرسی فرۆشتنی نه‌وت، عه‌بادی داوای روونكردنه‌وه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات


سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق، له‌باره‌ی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ناشه‌فاف ناو ده‌بات و ده‌ڵێت: هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌و بڕه‌ی‌ بۆی دیاریكراوه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه‌، نه‌وتی‌ هه‌رێم هه‌نارده‌ ده‌كات و پێویسته‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ بدات.

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌كی جیاواز قسه‌ی‌ كرد و له‌باره‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ووتی‌ 
داوا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین له‌ هه‌نارده‌ كردنی‌ نه‌وتدا شه‌فاف بێت، چونكه‌ به‌ڵگه‌ی‌ پێویستمان له‌به‌رده‌ستایه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌و بڕه‌ی‌ بۆی دیاریكراوه‌ نه‌وت زیاتر ڕه‌وانه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌كات له‌ڕێگه‌ی‌ به‌نده‌ری جه‌یهانی‌ توركیه‌وه‌.

حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌هه‌مان كاتدا فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عێراقه‌ له‌باره‌ی‌ بوونی‌ داعش له‌ناو خاكی ولاَته‌كه‌یدا ووتی‌ ڕێگه‌ ناده‌ین خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ده‌وڵتان دراوسێ به‌كاربهێنرێت و بۆ له‌ناوبردنی‌ داعش پێویستیمان به‌ هاوكاری هه‌واڵگری ولاَتانی‌ دیكه‌ هه‌یه‌.
عه‌بادی وتیشی هه‌ندێك له‌ ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یان له‌ عێراقدا بانگه‌شه‌ بۆ داعش ده‌كه‌ن و پێویسته‌ به‌كاره‌كانیاندا بچنه‌وه‌.


718 جار خوێندراوەتەوە
03/01/2017

بابەتی زیاتر