داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تا ئێستا 14 كه‌س به‌ تۆمه‌تی‌ هێرشه‌ چه‌كدارییه‌كه‌ی‌ ئیسته‌نبووڵ ده‌ستگیر كراون



داواكاری گشتیی ئیسته‌نبووڵ رایگه‌یاند تا ئێستا 14 كه‌س به‌ تۆمه‌تی‌ هێرشه‌ چه‌كدارییه‌كه‌ی‌ ئیسته‌نبووڵ ده‌ستگیر كراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه‌.

سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی ئیسته‌نبووڵ رایگه‌یاند "14 كه‌س به‌ تۆمه‌تی‌ هێرشه‌ چه‌كدارییه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ سه‌ری‌ ساڵ له‌ ئیسته‌نبووڵ ده‌ستگیر كراون".

داواكاری گشتیی ئیسته‌نبووڵ ئاشكرایشی‌ كردووه‌ "لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌شت كه‌س له‌ تۆمه‌تباره‌كان كراوه‌ و، شه‌ش كه‌سه‌كه‌ی‌ دیكه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".

هه‌روه‌ها رایشیگه‌یاندووه‌ "لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونه‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌رفراوان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌نجامده‌ری‌ تاوانه‌كه‌ ده‌ستگیر ده‌كه‌ن".
له‌ شه‌وی‌ سه‌ری‌ ساڵ و له‌ یانه‌كی‌ شه‌وانه‌ی‌ ئیسته‌نبووڵ به‌ ناوی‌ (ره‌ینا)، چه‌كدارێك ده‌ستڕێژی‌ گولـله‌ی‌ له‌ ئاماده‌بووانی‌ یانه‌كه‌ كرد و له‌ئه‌نجامدا 39 مه‌س كوژران و 69 كه‌سیش بریندار بوون. دواتریش رێكخراوی‌ داعش به‌رپرسیارێتی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ گرته‌ ئه‌ستۆ، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجامده‌ری‌ ئه‌و كاره‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.


440 جار خوێندراوەتەوە
03/01/2017

بابەتی زیاتر