داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەغدا.. رۆژنامەنووسە رفێندراوەكە ئازاد كرا

 

ئەفسەر لە پۆلیسی شاری بەغدا ملازمی یەك، ئەحمەد خەڵەف رایگەیاند كە دوای نۆ رۆژ لە رفاندنی لە رۆژئاوای بەغدا رۆژنامەنووس و چالاكوانی عێراقی، ئەفراح شەوقی ئازاد كرا.

ئەحمەد خەڵەف وتی: "دەرنگانی شەوی رابردوو رۆژنامەنووس، ئەفراح شەوقی ئازاد كرا و لەلایەن هێزەكانی ئەمنییەوە گواسترایەوە بۆ ماڵەكەی خۆی".

ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەشدا كە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لێكۆڵینەوەی لەگەڵ ئەفراح شەوقی دەستپێكردووە بۆ ئاشكراكردنی ئەوانەی لە پشت كردەی رفاندنەوەكەوەن.

بەوتەی ئەحمەد خەڵەف تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەبەردەستدا نییە لەوەی چی لایەنێك لە پشت رفاندنی رۆژنامەنووسەكەون و تەنانەت هێشتا هۆكاری ئازادكردنی رۆژنامەنووسەكەش دیار نییە.

پێشتریش نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەغدا داوای لە حكوومەتی عێراق کردبوو هەوڵەكانی لە پێناو ئازادكردنی ئەفراح شەوقی بخاتە گەڕ و هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكایش داوای كرد كە پیویستە بە زووترین ئەفراح شەوقی ئازاد بكرێت.

نۆ رۆژ لەمەوبەر، ئەفراح شەوقی لە ماڵەكەی خۆی لە رۆژئاوای بەغدا لەلایەن چەند چەكدارێکی نەناسراو رفێنرا.


74 جار خوێندراوەتەوە
04/01/2017

بابەتی زیاتر