داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چەند كەسێك به تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشی نادیەكەی ئەستەنبول دەستگیركراون

 

لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری ئیزمیر بۆسەر ژمارەیەک گومانلێکراو بەتۆمەتی پەیوەندییان بەھێرشەکەی شەوی سەری ساڵی ئستانبوڵ کە بەھۆیەوە ٣٩ کەس گیانیان لەدەستدا، تا ئێستا ٥ کەس دەستبەسەرکراون کە بانگەشەدەکرێت ئەندامی داعشن. 

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی جێگری سەرۆکی داواکاری گشتیی کۆماریی ئیزمیردا تیمەکانی ھەریەک لە ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ھەواڵگریی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکە، ئۆپەراسیۆن بۆسەر چوار ناونیشان لە شارۆچکەکانی بۆرنۆڤا و بوجا بۆسەر ژمارەیەک گومانلێکراو بەتۆمەتی پەیوەندییان بەھێرشەکەی شەوی سەری ساڵی ئستانبوڵەوە، ئەنجامدرا. 

تیمەکانی پۆلیس دەروازەکانی چوون و ھاتنیان لەو گەڕەکانە داخست کە ئۆپەراسیۆنەکانی تیادا ئەنجامدەدرا و رێوشوێنی توندیان گرتەبەر.

لە ئۆپەراسیۆنەکاندا کە شەوی رابردوو دەستیپێکردووە و تا ئێستا درێژەی ھەیە، توانراوە ٥ گومانلێکراو دەستگیربکرێن و ئەوەش زانراوە کە رەنگە ئەو ژمارەیە زیادبکات.

ئەو گومانلێکراوانە کە بەتۆمەتی ئەندامێتیی داعش دەستگیرکراون، رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش کران.  


277 جار خوێندراوەتەوە
04/01/2017

بابەتی زیاتر