داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تا ئێستا تەرمی بكوژی باڵوێزەكەی روسیا لەلایەن كەسوكاریەوە وەرنەگیردراوەتەوە

 

ئه‌و واده‌یه‌ی دیاریكراوه‌ بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌رمی كارمه‌ندی پۆلیس، مه‌ولود مه‌رت ئاڵتنتاش به‌ خانه‌واده‌كه‌ی، كه‌ بكوژی باڵیۆزی رووسیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ئاندرێی كارلۆڤ بوو، ئه‌مڕۆ كۆتایی دێت.

كاری توێكاری ته‌رمی ئاڵتنتاش له‌ ٢١ی كانوونی یه‌كه‌مدا ته‌واوكرا، كه‌ ئێواره‌ی یه‌ك شه‌ممه‌، ١٩ی كانوونی یه‌كه‌م له‌ پاش تیرۆركردنی باڵیۆزی رووسیا كارلۆڤ له‌ ناوه‌ندی هونه‌ری چاغداش له‌ شاره‌وانی چانكایا له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا كوژرا. 

له‌و رۆژه‌وه‌ی كاری توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی ئاڵتنتاش ته‌واوكراوه‌ تا ئێستا خانه‌واده‌كه‌ی تەرمەکەیان وەرنەگرتووەتەوە.

ئه‌و واده‌یه‌ی به‌پێی یاسای دامه‌زراوه‌ی پزیشكی دادوه‌ری دانراوه‌ بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌رم كه‌ ١٥ رۆژه‌، ئه‌مڕۆ كۆتایی دێت.

ئه‌گه‌ر كه‌س ته‌رمی ئاڵتنتاش وه‌رنه‌گرێته‌وه‌، ئه‌وا له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانیه‌وه‌ له‌ گۆڕستانی بێكه‌سان به‌خاك ده‌سپێردرێت.

1634 جار خوێندراوەتەوە
04/01/2017

بابەتی زیاتر