داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ هێرشێكی‌ چه‌كداریدا بۆسه‌ر به‌ندینخانه‌یه‌ك له‌ فلیپین، 150 زیندانیش هه‌ڵدێن


له‌ هێرشێكی‌ چه‌كداریدا بۆسه‌ر به‌ندینخانه‌یه‌ك له‌ فلیپین، پاسه‌وانێك ده‌كوژرێت و  150 زیندانیش هه‌ڵدێن.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ فلیپین ڕایانگه‌یاند: ده‌یان چه‌كدار هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر زیندانی (كوتاباتو) له‌ ناوچه‌ی‌ كیداباوان و له‌ ئه‌نجامدا پاسه‌وانێكی‌ به‌ندینخانه‌كه‌ كوژراوه‌ و له‌كۆی‌ هه‌زار و 511  زیندانی‌، 150 زیندانی هه‌ڵهاتوون.

سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ له‌ زاری‌ بیته‌ر بۆنگات به‌رپرسی‌ به‌ندینخانه‌كه‌وه‌ ئه‌وه‌یان گواستووه‌ته‌وه‌ كه‌ گومانده‌كرێت ئه‌و چه‌كدارانه‌ سه‌ر به‌ به‌ره‌ی مۆرۆی ئیسلامی و كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌بو سه‌یاف بن. هه‌رچه‌نده‌ وته‌بێژی‌ به‌ره‌ی مۆرۆ بێ ئاگایی خۆی‌ له‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و ڕووداوه‌ ڕاگه‌یاندبوو.

دوای ئه‌و ڕووداوه‌ش پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ توانیویانه‌ له‌كۆی گشتی‌ هه‌ڵهاتووه‌كان ته‌نها دووانیان ده‌ستگیربكه‌نه‌وه‌. له‌ ئێستاشدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڕان به‌دوای به‌ندكراوه‌ هه‌ڵهاتووه‌كانی دیكه‌دا به‌رده‌وامن.

262 جار خوێندراوەتەوە
04/01/2017

بابەتی زیاتر