داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی توركیا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی باری نائاسایی دا




په‌رله‌مانی توركیا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی باری نائاسایی له‌و وڵاته‌دا بۆ ماوه‌ی سێ مانگی دیكه‌ نیشاندا.

بۆ جاری‌ سێهه‌م په‌رله‌مانی توركیا له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی باری نائاسایی له‌و وڵاته‌دا بۆ ماوه‌ی سێ مانگی دیكه‌ ڕه‌زامه‌ندی نواند و بڕیاریشه‌ له‌ 19ی ئه‌م مانگه‌وه‌ ئه‌و بڕیاره‌ بكه‌وێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
درێژكردنه‌وه‌ی باری نائاسایی له‌ توركیاش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و هه‌وڵی‌ كوده‌تایه‌ی‌ كه‌ له‌ 15ی ته‌موزی ساڵی‌ ڕابردوو له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی‌ سه‌ربازی‌ به‌ناوی‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیاوه‌ ئه‌نجامدرا.

هه‌رچه‌نده‌ دوای‌ چه‌ند كاتژمێرێك ئه‌و هه‌وڵه‌ شكستی‌ هێنا به‌ڵام په‌رله‌مانی توركیا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی له‌و وڵاته‌دا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ په‌سه‌ند كرد و دواتریش له‌ 19ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌مدا بۆ جاری‌ دووه‌م ئه‌و بڕیاره‌ی‌ خسته‌وه‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌، له‌و ماوه‌یه‌شدا ده‌سه‌ڵاتدرانی ئه‌نقه‌ره‌ ده‌یان هه‌زار فه‌رمانبه‌ری ئه‌و وڵاته‌یان به‌بیانووی تێوه‌گلانیان له‌ هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ له‌كاره‌كانیان دوورخسته‌وه‌.

135 جار خوێندراوەتەوە
04/01/2017

بابەتی زیاتر