داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوواین پێشهاته‌كانی‌ جه‌نگی‌ موسڵ


هێزه‌ عێراقییه‌كان ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌یان له‌ موسڵ كۆنترۆڵكرده‌وه‌ و، له‌ پێشڕه‌وییه‌كانیان بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی‌ دیكه‌یش به‌رده‌وامن.

پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ و دژه‌ تیرۆر و فیرقه‌ی‌ نۆی‌ زرێپۆشی‌ عێراق، له‌ پێشڕه‌وییه‌كانیان له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ موسڵ به‌رده‌وامن و گه‌ڕه‌كی‌ پیشه‌سازییان كۆنترۆڵكرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها هێزه‌كانی‌ ژه‌تیرۆری‌ عێراقی‌ رایانگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی‌ دیكه‌یان كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ كارگه‌ی‌ ئارد و ناوچه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ و سایلۆی‌ كه‌رامه‌ و بینای‌ كۆمپانیای‌ ئۆتۆمبێلی‌ مارسیدس.

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ كه‌ناڵی‌ عێراقیه‌ی‌ سه‌ر به‌ حكومه‌ت عێراق ئاشكرای‌ كرد "له‌ باشووری‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ موسڵیشه‌وه‌ پێشڕه‌وییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ ناو گه‌ڕه‌كی‌ میساق، له‌ باشووریشه‌وه‌ هێرشه‌كان بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ دۆمیز و سۆمه‌ر ده‌ستیان پێكردووه‌".

له‌ چوارچێوه‌ی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ موسڵدا، تا ئێستا هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ شاره‌كه‌وه‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ ئینتیسار و، قودسی‌ یه‌ك و و دوو و، یونس و، سه‌بعاوی‌ و، یافایان كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه‌.


280 جار خوێندراوەتەوە
04/01/2017

بابەتی زیاتر