داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هانده‌رانی ڤاله‌نسیا دژی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ خۆپیشاندان ده‌كه‌ن


برینه‌كانی یانه‌ی ڤاله‌نسیا له‌ قوڵبوونه‌وه‌ی زیاتردایه‌ به‌ شكستێكی گه‌وره‌ی یانه‌كه‌ له‌ جامی شای ئیسپانیا له‌ یاریگای خۆیدا به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی سه‌ڵتا فیگۆ.

له‌ یاریه‌كانی‌ چوونی قۆناغی 16ی جامی شای‌ ئیسپانیادا یانه‌ی ڤاله‌نسیا له‌ دوای رۆشتنی براندێلی راهێنه‌ری ئیتاڵی یه‌كه‌م یاری‌ خۆی ئه‌نجامدا، به‌ڵام تووشی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی قۆرس بوویه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ خوله‌كی سێ سه‌ره‌تادا به‌ لێدانی سزا خۆنكال گۆڵی پێشكه‌وتنی سه‌ڵتافیگۆی تۆماركرد، پاشان له‌ خوله‌كی 14دا بۆنگۆندا گۆڵی دووه‌می تۆماركرد، له‌ خوله‌كی 18شدا دانێل واس گۆڵی سێهه‌می تۆماركرد.

له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ڤاله‌نسیا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ خوله‌كی 58دا گۆڵێكی به‌ لێدانی سزا له‌ ڕێی دانیێل باریخۆوه‌ تۆماركرد، به‌ڵام له‌ خوله‌كی 76دا جۆن جیدیتی جیاوازییه‌كه‌ی وه‌ك خۆی لێكرده‌وه‌ و به‌و جۆره‌ سه‌ڵتا فیگۆ به‌ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ به‌ر له‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو یاری گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت.

112 جار خوێندراوەتەوە
04/01/2017

بابەتی زیاتر