Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

موسڵ .. ١٣ هەزار كەسی دیكە ئاواره‌ بوون






ستیفان دوژاریك، وتەبێژ بەناوی سکرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان،  لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە: لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا، بەهۆی توندوبوونی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان هێزەكانی عێراق و داعش، ١٣ هەزار هاووڵاتی مەدەنی لە مووسڵ ئاوارە بوون.

ستیفان دوژاریك ئاماژەی بەوەشداوە كە ژمارەی ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانەی كە رۆژانە لە مووسڵ هەڵدێن، بەرێژەی ٥٠ لەسەدا زیادی كردووە بەجۆرێک لە هەزار و ٦٠٠ كەس گەیشتووەتە ٢ هەزارو ٣٠٠ كەس لە رۆژێكدا.

وتەبێژ بەناوی سکرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەوەشی خستووەتە روو كە زیادبوونی ژمارەی ئاوارەكانی مووسڵ، بۆ چالاكی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵكردنەوەی شارەكە دەگەڕێتەوە و هەروەها دانیشتوانی ئەو گەڕەكانەی كە لە مووسڵ كۆنتڕۆڵكراونەتەوە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكان یارمەتی مرۆیی وەك خۆراك و ئاو و پێداویستییە سەرەكییەكانیان بەدستیان دەگات.

رۆژی دووشەممەی رابردوو وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، جاسم محەمەد رایگەیاند كە ژمارەی ئاوارەكانی شاری مووسڵ و ناوچەكانی دەورووبەری بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ١٥٠ هەزار كەس.


483 جار خوێندراوەتەوە
04/01/2017

بابەتی زیاتر