داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

تۆتنهام زنجیرەی سەرکەوتنەکانی چێڵسی پچڕاند


لە یارییەکی دێربی خولی نایابی ئینگلتەرادا، یانەی تۆتنهام زنجیرەی سەرکەوتنەکانی یانەی چێڵسی تێکدا، دوای ئەوەی توانی بەئەنجامی 2-0 لێی بباتەوە.


لە یارییەکی دێربی خولی نایابی ئینگلتەرادا، یانەی تۆتنهام زنجیرەی سەرکەوتنەکانی یانەی چێڵسی تێکدا، کە بریتی بوو لە 13 بردنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی توانی بەئەنجامی 2-0 لە بلوز بباتەوە.

تۆتنهام کە لەم وەرزەدا لە یاریگای خۆیدا، هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە لە یاریی دێربی نێوانیاندا میوانداریی چێڵسی کرد. لە کاتی زیادکراوی تایمی یەکەمی یارییەکەدا یانەی خاوەن ماڵ توانی لە رێگەی سەرێکی دێلێ ئالییەوە بەگۆڵێک پێش یانەی میوان بکەوێت. دوای ئەوەش لەتایمی دووەمدا هەمان یاریزان لە خولەکی 54دا دیسان لە رێگەی سەرەوە گۆڵی دووەمی بۆ تۆتنهام تۆمار کرد.

لەماوەی دوو وەرزی رابردوودا لە هەموو ئەو یارییانەی دێلێ ئالی گۆڵی تێدا تۆمارکردوون، یانەی تۆتنهام 11 بردنەوە و 4 بەرامبەربوونی تۆمارکردووە و تووشی هیچ دۆڕانێک نەبووە.

ئالی لە چوار یاریی رابردووی خولی نایابدا، 7 گۆڵی تۆمارکردووە و لە 19 یاریی ئەم وەرزەدا 10 گۆڵی تۆمارکردووە.

یانەی تۆتنهام بەڕابەرایەتی راهێنەری ئەرجەنتینی، ماوریسیۆ پۆچێتینۆ لەدوای ئەم سەرکەوتنە گەیشتە پلەی سێیەمی ریزبەندی و یانەی چێڵسی پیشەنگیش بە 49 خاڵەوە مایەوە.

934 جار خوێندراوەتەوە
05/01/2017

بابەتی زیاتر