داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

" دوێنێ 11 هێرشی‌ خۆكوژی‌ داعش پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌ "


فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ، فەریق روكن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا لە بەیاننامەیەكدا ئاماری شەڕو پێكدادانەكانی دوێنێی میحوەرەكانی مووسڵی بڵاو كردەوە و رایگەیاند كە دوێنێ لەمیانی شەڕو پێكدادانەكاندا، هێزەكانی عێراق بەپشتیوانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی، ١١ هێرشی خۆكوژی داعشیان تێكشكاندووە و زیاتر لە ١٠٠ تیرۆریستیشیان كوشتووە.

عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا ئاماژەی بەوەش دا كە هێزەكانی سوپا لە میحوەری باكووری مووسڵ دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعشیان تێكشكاندووە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ راشیگەیاندووە كە لە میحوەری باشووری مووسڵ، هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵ توانیویانە حەوت ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو تێكبشكێنن، ھاوكات لە میحوەری رۆژئاواش بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی جەنگی عێراق، دوو ئۆتۆمبێلی دیكەی بۆمبڕێژكراو تێكشكێنراون.

عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا ئەوەشی خستووەتە روو كە هەر لەمیانی شەڕو پێكدادانەكانی دوێنێدا، هێزەكانی عێراق بەپشتیوانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی و عێراق، زیاتر لە ١٠٠ تیرۆریستیان كوشتووە.

ناوبراو ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە دوێنێ‌ فڕۆكەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی، ٢٥ هێرشی ئاسمانی و فڕۆكەكانی جەنگی عێراق، ٣٥ هێرشی ئاسمانییان كردووەتە سەر شوێنەكانی داعش لە مووسڵ.

لە كۆتایی بەیاننامەكەدا عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا ئاماژەی بەوە داوە كە دوێنێ‌ بەهۆی كردەیەكی خۆكوژی لە مووسڵ، ١٤ هاووڵاتی مەدەنی كە ژمارەیەکیان منداڵ و ئافرەت بوون، كوژران

451 جار خوێندراوەتەوە
05/01/2017

بابەتی زیاتر