داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رێكخراوی‌ لێبوردنی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌: میلیشیاكانى حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ تاوانی‌ جه‌نگیان ئه‌نجامداوه‌

ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی حكومه‌تی‌ عێراق به‌ چاوپۆشین له‌ پێشێلكاری میلیشیا شیعه‌مه‌زهه‌به‌كان دژ به‌ هاووڵاتیانی سووننه‌ مه‌زهه‌ب تۆمه‌تبار ده‌كات.

له‌ میانی نوێترین ڕاپۆرتێكیدا له‌ژێر ناوی (عێراق.. چاوپۆشین له‌ پڕچه‌ككردنی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی)، ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند: به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ڕه‌فتاری‌ هێرش‌و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر عه‌ره‌ب سوننه‌كانی تۆمار كردووه‌.
هه‌ر له‌و میانه‌یه‌دا، ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی "حكومه‌تی‌ عێراقی به‌ چاوپۆشین له‌ ڕه‌فتار و پێشێلكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی شیعه‌مه‌زهه‌ب تۆمه‌تبار ده‌كات‌و داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ده‌كات ئه‌و پێشێلكارییانه‌ بووه‌ستێن".
له‌ به‌شێكی ڕاپۆرته‌كه‌شدا هاتووه‌: حه‌شدی شه‌عبی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌ڕمیی‌و له‌ چوارچێوه‌ی‌ سیستمی سه‌ربازیی عێراقدا له‌ ساڵی‌ 2014ه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی دادگا ئه‌شكه‌نجه‌ ‌و كوشتوبڕی خه‌ڵك ده‌كات‌و هه‌زاران پیاو و منداڵی ڕفاندووه‌‌و هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كیشی لێ نه‌كراوه‌.
ڕاپۆرته‌كه‌ی‌ ئه‌منستی به‌تایبه‌ت جه‌خت له‌ پێشێلكاریی میلیشیاكانی (به‌در)‌و (عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق)‌و (كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا)‌و (سریه‌كانی سه‌لام) ده‌كاته‌وه‌‌و نووسیویه‌تی‌: ئه‌وان قوربانییه‌كان له‌ نێو ماڵه‌كانی خۆیان، یان له‌ كه‌مپی ئاواره‌كان، یاخود له‌ بازگه‌كان ده‌ڕفێنن‌و دواتر هه‌ندێكیان به‌ كوژراویی ده‌دۆزرێنه‌وه‌‌و تائێستاش هه‌زارانیان بێسه‌روشوێنن.

282 جار خوێندراوەتەوە
05/01/2017

بابەتی زیاتر