داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

پیاوێكی ته‌مه‌ن 105 ساڵ له‌ لێخوڕینی پاسكیلدا زیاتر له‌ 22 كیلۆ مه‌تر ده‌بڕێت



پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی 105 ساڵ له‌ لێخوڕینی پاسكیلدا زیاتر له‌ 22 كیلۆ مه‌تر ده‌بڕێت و ده‌بێته‌ خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له‌و ته‌مه‌نانه‌دا.
رۆبه‌رت مارچاندی فه‌ره‌نسی له‌ ته‌مه‌نی 105 ساڵیدا به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ هانده‌ران له‌ گۆڕه‌پانی "سان كوینتن ئۆن ئیڤلین"ی نزیك به‌ پاریسی پایته‌ختی ئه‌و ڵاته‌، توانی ماوه‌ی 22 كیلۆ مه‌تر و 547 مه‌تر به‌ پاسكیلسواری ببڕێت، ئه‌وه‌ش ده‌سكه‌وتێكه‌ هیچ كه‌سێكی دیكه‌ پێشتر نه‌یتوانیوه‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا ئه‌و ژماره‌ تۆمار بكات.

له‌ دوای  تۆماركردنی ئه‌و ژماره‌ مارچاندی بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند كه‌ ده‌یتوانی زیاتر ببڕێت به‌ڵام به‌هۆی بێكاتی نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت.
مارچاندی له‌ ساڵی 2012شدا توانی له‌ ته‌مه‌نی 100 ساڵیدا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار بكات دوای ئه‌وه‌ی 24 كیلۆ مه‌تر و 250 مه‌تری بڕی له‌ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا، دواتریش له‌ دوای دوو ساڵ ژماره‌كه‌ی خۆی شكاند كه‌ توانی 26 كیلۆ مه‌تر و 927 مه‌تر ببڕێت.


828 جار خوێندراوەتەوە
05/01/2017

بابەتی زیاتر