داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

عێراق دەستی کرد بەكەمكردنەوەی بەرهەمێنانی نەوت

 

وەزیری نەوتی عێراق، جەبار لعێبی رایگەیاند كە لە چوارچێوەی بڕیارەكەی رێكخراوی ئۆپێك بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمێنانی نەوت لەسەرەتای ئەمساڵەوە دەستیان كردووە بەكەمكردنەوەی بەرهەم.

لە روونكردنەوەیەكدا كە لەسەر ماڵپەڕی وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوكراوەتەوە، جەبار لعێبی ئاماژەی بەوە داوە كە عێراق پایەندە بە بڕیارەكەی رێكخراوی پۆپێك كە لە دوایین كۆبوونەوەدا لە ڤیەننا بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمێنان دەری كردووە.

وەزیری نەوتی عێراق راشیگەیاندووە كە لە چوارچێوەی بڕیارەكەدا لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەپێی پلانێكی دیراسەكراو لە كێڵگە نەوتییەكان دەستیان كردووە بە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمێنانی نەوت.

جەبار لعێبی دووپاتشی كردووەتەوە كە وڵاتەكەیان بەژیری مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆسیەدا دەكات.

وەزیری نەوتی عێراق روونیشی كردەوە كە بەئامانجی كۆنتڕۆڵكردنی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، عێراق بەوردی مامەڵە لەگەڵ وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لەناوە و دەرەوەی رێكخراوی ئۆپێك دەكات، چونكە بەدیهێنانی هاوسەنگی لە نێوان داواكاری و خستنە رووی نەوت، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا لە قۆناغەكانی داهاتوو جێگیر دەبێت.

لە رۆژی یەكشەممەی رابردووە، وڵاتانی بەرهەمهێن لە بازاڕەكانی جیهان و ١١ وڵاتی دیكە لە چوارچێوەی بڕیارەكەی ڤیەننادا، دەستیانكردووە بەكەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەبڕی یەك ملیۆن ٢٠٠ هەزار و ٨٥٥ بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا ئەمەش تا رادەیەك نرخی خاوی برێنتی لە بازاڕەكانی جیهاندا جێگیركردووە.


590 جار خوێندراوەتەوە
05/01/2017

بابەتی زیاتر