داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ریتانیا نوێنه‌رێكی‌ نوێی‌ نارده‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا


نوێنه‌ری‌ به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا ده‌ستی‌ له‌كاركێشایه‌وه‌و ووتی‌ توانای‌ نوێنه‌رایه‌تیكردنی‌ به‌ریتانیای‌ نه‌ماوه‌ 

دیپلۆماتكاری نوێی به‌ریتانیا كه‌ رۆڵی هه‌ستیاری ده‌بێت له‌ دانوستانه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دیاری كرا. 

نوێنه‌رایه‌تی هه‌میشه‌یی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، كه‌ دوو رۆژ پێش ئێستا له‌گه‌ڵ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی، سیر ئیڤان رۆگه‌ر چۆڵبوو، سیر تیم بارۆی دانرا. 

بارۆ كه‌ له‌ ساڵانی نێوان 2011-2015 باڵیۆزی به‌ریتانیا بووه‌ له‌ مۆسكۆ، رۆڵیكی گرنگی ده‌بێت له‌ دانوستانه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه‌ كۆتایی مانگی ئادار ده‌ست پێ ده‌كات.


سیر ئیڤان رۆگه‌ر پێشتر نوێنه‌ری‌ به‌ریتانیا بوو له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا به‌ڵام ده‌ستی‌ له‌كاركێشایه‌وه‌و رایگه‌یاند " ئه‌و توانای‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ كردنی‌ به‌ریتانیای‌ له‌ یه‌كێتیه‌كه‌ نه‌ماوه‌و پێویسته‌ كه‌سێكی‌ تر شوێنی‌ بگرێته‌وه‌ " 


194 جار خوێندراوەتەوە
05/01/2017

بابەتی زیاتر