داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رووداوێكی هاوشێوه‌ی مردنی ئایلان كوردی، دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌


هاوشێوه‌ی‌ ئه‌یلان كوردی، ئه‌و منداڵه‌ سووریه‌ی‌ بۆ ڕاكرن له‌ شه‌ڕ‌و وێرانكاریی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ ڕێگه‌ی‌ ده‌ریای گرته‌به‌ر ‌و به‌ خنكاوی دۆزرایه‌وه‌، له‌ ڕووداوێكی دیكه‌شدا (محه‌ممه‌د شوهیات) ئه‌ندامی یه‌كێك له‌ خێزانه‌ موسڵمانه‌كانی هه‌رێمی ڕاخینی مینمار له‌ میانی هه‌ڵاتنی خێزانه‌كه‌ی‌ له‌ سته‌می سوپا ‌و بوزییه‌كانی بۆرما به‌له‌مه‌كه‌یان ژێرئاو كه‌وت‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی‌ خنكان.

ڕووداوی خنكانی محه‌ممه‌د شویهات ڕۆژی چواری‌ كۆتا مانگی ساڵی‌ ڕابردوو ڕوویداوه‌‌و دواتر وێنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كه‌ناڵی (سی ئێن ئێن)ی ئه‌مریكیه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.
زافور شویهات باوكی ئه‌و منداڵه‌ ده‌ڵێ: سوپای‌ میانمار به‌ فڕۆكه‌ ‌و له‌ ڕێگه‌ی‌ سه‌ربازه‌كانه‌وه‌ ده‌ستڕێژی گولله‌یان له‌ گونده‌كه‌یان كردووه‌‌و ته‌واوی گونده‌كه‌یان سووتاندووه‌‌و به‌ به‌رچاوی خۆیه‌وه‌ نه‌نكی‌و باپیری سووتاون‌و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

باوكی محه‌ممه‌د ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان شه‌ش ڕۆژ به‌ پێ، گوند به‌ گوند هه‌ڵاتوون بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان نه‌یاندۆزنه‌وه‌، دواتر له‌گه‌ڵ كاپتنی یه‌كێك له‌ به‌له‌مه‌كان ڕێككه‌وتوون ژن‌و دوو منداڵه‌كه‌ی بۆ به‌نگلادیش بگوازێته‌وه‌. 

ڕووداوی خنكان هاوسه‌ر ‌و دوو منداڵه‌ سێ ساڵ‌و 18 مانگیه‌كه‌ی‌ زافور له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات سه‌ربازانی بۆرمی ده‌ستڕێژی گولله‌یان كردووه‌ته‌ سه‌ر ئاواره‌كان، ئه‌وانیش له‌ ترسی ژیانیان ژماره‌یه‌كی زۆریان چوونه‌ته‌ نێو یه‌كێك له‌ به‌له‌مه‌كان، به‌و هۆیه‌وه‌ به‌له‌مه‌كه‌ ژێرئاو كه‌وتووه‌‌و ژنه‌كه‌ی‌‌و هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی خنكاون.


1082 جار خوێندراوەتەوە
05/01/2017

بابەتی زیاتر