داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

رژێمی‌ سوریا بۆمبی‌ ناپاڵم و ماده‌ی‌ كلۆری‌ ژه‌هراوی‌ به‌كارهێناوه‌


سه‌رچاوه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا ڕایانگه‌یاند: رژێمی‌ سوریا بۆمبی‌ ناپاڵم و ماده‌ی‌ كلۆری‌ ژه‌هراوی‌ له‌ بۆردومانی‌ ناوچه‌ی‌ بوردی‌ له‌ڕیفی‌ دیمه‌شق به‌كارهێناوه‌، هه‌ر به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌كان ڕژێمی‌ سوریا به‌پشتیوانی‌ میلیشیا شیعیه‌كان، دوای‌ بۆردومانی‌ ئاسمانی‌ هێرشی‌ وشكانی‌ كردووه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ڕژێمی‌ سوریا پێشنیازی دانووستانی‌ له‌ژماره‌یه‌ك شارۆچكه‌ی‌ ڕیفی‌ دیمه‌شق بۆ ئۆپۆزسیۆن كردووه‌، پێشنیازه‌كه‌ كه‌ له‌ 46 خاڵ پێكهاتووه‌و له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌، داوای‌ به‌ڕێوه‌به‌ردنی‌ ئه‌و ناوچانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاشتیانه‌ ده‌كات.

بۆردومانی‌ ڕژێمی‌ ئه‌سه‌د له‌كاتێكدایه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ ئاگربه‌ستی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ له‌سوریا ڕاگه‌یه‌نراوه‌و تائێستا ئه‌سه‌دو میلیشیاكانی‌ پێوه‌ی‌ پابه‌ند نه‌بوون، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا نێرده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌چوونی‌ دانووستانه‌كانی‌ ئاشتی‌ ئاستانه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ سه‌ركه‌وتنی‌ ئاگربه‌سته‌كه‌وه‌.


741 جار خوێندراوەتەوە
06/01/2017

بابەتی زیاتر