داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری به‌رگری توركیا: بوونی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال شایه‌نی قبوڵكردن نییه‌



وه‌زیری به‌رگری توركیا ڕایگه‌یاند: بوونی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال شایه‌نی قبوڵكردن نییه‌ و هه‌ركاتێك توركیا هه‌ست به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی بكات، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری بێت ئه‌نجامی ده‌دات.

فیكری ئشك له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌ سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی بینالی یڵدرم سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بۆ عێراق كردو له‌وباره‌یه‌وه‌ ووتی، بێگومان پرسی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر شنگال ته‌وه‌رێكی گفتوگۆكان ده‌بێت، چونكه‌ عێراق و توركیا دوو ولاَتی هاوسێ و بران، هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن. 

وه‌زیری به‌رگری توركیا  وتیشی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ تاوتوێ كردنی كێشه‌كانه‌ و هه‌رچی زووتره‌ سه‌قامگیركردنی ناوچه‌كه‌ هه‌لێكی گرنگ ده‌بێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ بوونی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال بۆ توركیا هێڵی سووره‌ و توركیا باجی زۆری داوه‌ به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه‌.

فیكری ئشك وتیشی له‌ژێر هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا بێت ڕێگه‌ ناده‌ین شنگال ببێته‌ قه‌ندیلێكی ترو ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ هێزه‌كانی‌ سه‌ر به‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستانی‌ لێ جێگیربێت.
هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا له‌باره‌ی‌ سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی بۆ عێراق ڕایگه‌یاند ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ باشتركردن و به‌ره‌وپێشبردنی‌ په‌یوه‌ندیه‌ ئابووری و بازرگانیه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌یه‌. 


166 جار خوێندراوەتەوە
06/01/2017

بابەتی زیاتر