له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا ته‌واوی ئه‌و باڵیۆزانه له‌كاره‌كانیان دوورده‌خاته‌وه، كه باراك ئۆباما دایمه‌زراندبوون.
مارك گیلبه‌رت باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌نیوزله‌ندا له نووسینێكیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاندووه كه تیمی سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا داوای له‌و باڵیۆزانه كردووه كه پێشتر باراك ئۆباما دایمه‌زراندوون ڕۆژی 20ی كانوونی دووه‌م ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كانیان بن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه ته‌واوی باڵیۆزه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاتان به‌بێ جیاوازی ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی نامه‌یه‌ك كه له 23ی مانگی ڕابردوودا بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه نێردراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له‌ڕاپۆرتێكیدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، گۆڕینی باڵیۆزی وڵاتان كاتی ده‌وێت و پێده‌چێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له‌چه‌ند ولاَتێكی گرنگدا ئه‌مریكا بێ باڵیۆز بمێنێته‌وه، به تایبه‌تی ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیاو كه‌نه‌دا.
له‌به‌رانبه‌ریشدا به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی تیمی سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ به نیویۆرك تایمزی ڕاگه‌یاندووه كه گۆڕینی باڵیۆزه‌كان نیازێكی خراپی له پشته‌وه نییه.
965 جار خوێندراوەتەوە
06/01/2017