داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ساڵی ڕابردوو حه‌وت هه‌زار و 495 په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌



ڕێكخراوی كۆچی‌ نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند: ساڵی ڕابردوو له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان حه‌وت هه‌زار و 495 په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

جۆیل میلمان وته‌بێژی ڕێكخراوی كۆچی‌ نێوده‌وڵه‌تی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ جنێڤ ڕایگه‌یاند: ساڵی 2016 كوشنده‌ترین ساڵ بوو بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ویستوویانه‌ له‌رێگه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ڕووبكه‌نه‌ ئه‌وروپا، به‌و پێیه‌ی‌ پێنج هه‌زار و 79 په‌نابه‌ر له‌و ڕێگایه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.
جۆیل میلمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ جگه‌ له‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای ئیجه‌دا خنكاون، هه‌زار و 124 په‌نابه‌ر له‌ باكووری ئه‌فریقا و 153 په‌نابه‌ر له‌ باشووری ئاسیا و 423 په‌نابه‌ریش له‌ سنووری نێوان ئه‌مریكا-مه‌كسیك گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ ویلیام لاسی سوینگ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ له‌ لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌: له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا 18 هه‌زار و 501 په‌نابه‌ر گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، كه‌ له‌ماوه‌ی پێنج ساڵدا به‌ تێكڕایی ڕۆژانه‌ 20 كه‌س مردوون. 

به‌پێی ئاماره‌كانی‌ ڕێكخراوی‌ كۆچی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌  له‌ ساڵی 2014 له‌سه‌رانسه‌ری جیهان پێنج هه‌زار و 267 په‌نابه‌ر و ساڵی 2015ش پێنج هه‌زار و 740 په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


1016 جار خوێندراوەتەوە
06/01/2017

بابەتی زیاتر