داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای ڕووسیا بردنه‌ده‌ره‌وه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ سووریا ڕاگه‌یاند

سوپای ڕووسیا بردنه‌ده‌ره‌وه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ سووریا ڕاگه‌یاند و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا كه‌شتیه‌كی جه‌نگی فڕۆكه‌ هه‌ڵگری له‌ناوچه‌كه‌ دوورخسته‌وه‌.
جه‌نه‌ڕاڵ ڤاڵیری گیراسیمۆڤ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، به‌پێی‌ بڕیاری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ڕووسیا، وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌ستیكردووه‌ به‌ بردنه‌ده‌ره‌وه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ خاكی‌ سووریا.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كه‌شتیه‌كی‌ جه‌نگی فڕۆكه‌ هه‌ڵگری له‌ ناوچه‌كه‌ دوورخستووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ مانه‌وه‌یدا، فڕۆكه‌كانی سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌ 420 هێرشیان ئه‌نجامداوه‌ و 252 ئامانجیان پێكاوه‌.
پێشتریش له‌ ساڵی ڕابردوودا، چه‌ند جارێك ڕووسیا باسی‌ له‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی له‌ سووریا كردبوو. به‌لاَم له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی به‌رده‌وام بوو.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ 30 كانونی یه‌كه‌م ڕووسیا و توركیا ئاگربه‌ستی‌ نێوان ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و هێزه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و ولاَته‌یان ڕاگه‌یه‌ند، ڤلادمیر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا بڕیاریدا ژماره‌ی سه‌ربازانی له‌و وڵاته‌ كه‌م بكاته‌وه‌.


484 جار خوێندراوەتەوە
07/01/2017

بابەتی زیاتر