داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

به‌غدا .. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 70 كه‌سی كرده‌ قوربانیی



به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مرۆ، به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی‌ خۆكوژیی له‌ ناوچه‌ی‌ سه‌در‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ به‌غدا، لانی‌ كه‌م 70 كه‌س كوژران‌و برینداربوون.
ئاژانسی‌ رۆیته‌رز له‌زاری‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ پۆلیسی‌ عیراقه‌وه‌ گواستیه‌وه‌، به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ لانی‌ كه‌م 12 كه‌س كوژران و 50 ی‌ دیكه‌ برینداربوون.
به‌پێی فه‌رمانده‌یی پڕۆسه‌كانی‌ به‌غدا، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌رێگه‌ی‌ ئۆتۆمبیلێكی‌ بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ بووه‌.

ماوه‌یه‌كه‌ كرده‌وه‌ خۆكوژییه‌كان له‌ شاره‌كانی‌ عێراق رویان له‌ زیاد بوون كردووه‌، به‌تایبه‌ت دوای‌ هێرشه‌كانی‌ سوپا بۆ سه‌ر شاری‌ موسڵ‌و ده‌ستپێكردنی‌ پڕۆسه‌ی‌ ئازادیی موسڵ.
جێگه‌ی‌ ئاماژه‌یه‌، له‌ماوه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوودا ئه‌مه‌ سێیه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ روبدات.


686 جار خوێندراوەتەوە
08/01/2017

بابەتی زیاتر