داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

نرخی نه‌وت

 نرخى نەوت ڕووى لەبەرزبوونەوە کردووە ئەمڕۆ  ٩ى کانونی دووەمی ٢٠١٧، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٥٦ دۆلار و ٩٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمەریکى ٥٣ دۆلار و ٧٦ سەنتە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژى  ٣٠ تشرینى دووەمى ٢٠١٦  وڵاتانى بەرهەمهێنى نەوت (ئۆپیک) لە ڤیەنناى پایتەختى نەمسا کۆبوونەوە بەمەبەستى سنوردارکردنى هەناردەى نەوت بۆ بازاڕەکانى جیهان.

بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠١ەوە ڕێککەوتنی نێوان وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکە ئەنجامدرا بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، هەنگاوی دواتریش بریتییە لە پابەندبوون پێوەی لە بازاڕەکاندا.

ڕۆژی شەممە ١٠ی کانونی یەکەمى ٢٠١٦ وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکە ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

پێش ڕێککەوتنەکە ڕۆژانە ٣٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرا، لە دوای ڕێککەوتنەکەش، ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ئاستى بەرهەمهێنانى ڕۆژانە کەمدەکرێتەوە.

1001 جار خوێندراوەتەوە
09/01/2017

بابەتی زیاتر