داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

بینالی یڵدرم : هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان ئاسایشی توركیا و عێراقدا نییه‌

بینالی یڵدرم سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا  رایگه‌یاند هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان ئاسایشی توركیا و عێراقدا نییه‌. وتیشی: " هه‌ر كام له‌م وڵاتانه‌ ئاسایشی تێدا به‌رقه‌رار نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌وه‌ی دیكه‌ش ئاسایشی تێدا به‌رقه‌رار نابێت.
وتیشی له‌گه‌ڵ‌ به‌غداو هه‌رێم بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی په‌كه‌كه‌، فه‌تحولاَ گویله‌ن و داعش پێكهاتین.
یڵدرم له‌ دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق، گه‌ڕایه‌وه‌ شاری ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا و له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی  وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا تاوتوێی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان كراوه‌. گوتیشی: "له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا له‌باره‌ی كه‌مپی باشیك كاریگه‌ری نه‌رێنی كه‌وتبووه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ عێراق. كۆبوونه‌وه‌ی به‌ سوود له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه‌ و برده‌ودان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ بواره‌كانی ئاسایش و ئابووری ئه‌نجامدراوه‌".


364 جار خوێندراوەتەوە
09/01/2017

بابەتی زیاتر