داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سێ ڕۆژ وه‌ك ماته‌مینی له‌ سه‌رتاسه‌ریی ئێران ڕاگه‌یه‌نرا

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ دیارییكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆچی دواییكرد‌و سێ ڕۆژیش وه‌ك ماته‌مینی سه‌رتاسه‌ریی له‌و وڵاته‌ ڕاگه‌یه‌نرا.

(عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ دیارییكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری‌ ئیسلامی ئێران له‌ ته‌مه‌نی 82 ساڵییدا ‌و به‌هۆی تووشبوون به‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ كۆچی دواییكرد.

ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاویكرده‌وه‌: هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی پاش تووشبوونی به‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ‌و گه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌ی ته‌جریش له‌ تاران، سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ كۆچی دواییكرد.

به‌پێی زانیارییه‌كانیش ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ته‌رمی ڕه‌فسه‌نجانی به‌ خاك ده‌سپێردرێت‌و سێ رۆژیشیان وه‌ك ماته‌مینی سه‌رتاسه‌ریی له‌ ئێران راگه‌یاند.

ئه‌كبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی ناسراوه‌ به‌ عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی، پیاوێكی ئایینی‌و سیاسیی ئێران بووه‌، له‌ 25ی‌ ئابی 1934 له‌ گوندی (به‌هره‌مان)ی ده‌وروبه‌ری‌ شارۆچكه‌ی‌ (ڕه‌فسه‌نجان)ی پارێزگای‌ (كرمان) له‌ باشووری‌ خۆرهه‌ڵاتی ئێران له‌ دایكبووه‌.

ڕه‌فسه‌نجانی له‌ دوو خولی (1989)‌و (1997) به‌ سه‌رۆك كۆماری ئێران هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ ماوه‌ی‌ نێوان ساڵانی 1980 ـ 1989یش سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ شوورای ئێران بووه‌‌و له‌سه‌ر هیچكام له‌ باڵی ڕیفۆرامخواز ‌و پارێزگاره‌كان ئه‌ژمار نه‌كراوه‌.

485 جار خوێندراوەتەوە
09/01/2017

بابەتی زیاتر